شاره‌زایان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌شێك له‌و خه‌ونانه‌ی مرۆڤ ده‌یبینێت و زۆر دووباره ده‌بێته‌وه، هاوشێوه‌ی په‌یامێكه كه مێشك به مرۆڤ ده‌دا و له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ شتێك ڕوو ده‌دات.
ڕۆژنامه‌ی "
میره‌ر"ی به‌ریتانی چه‌ند خه‌ونێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زانایان دووپاتیان لێ كردووه‌ته‌وه، كه په‌یام و ئاگادارین كه شتێك له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ ڕوو ده‌دات، خه‌ونه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: نقوومبوون، ئه‌گه‌ر له نێو ئاودا نقووم بی له خه‌ونه‌كانت، ئه‌وا به مانای ئه‌وه دێ، كه ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌یده‌ی زۆر سۆزدارین و له ژیانی ڕاسته‌قینه و بێداریت دا، زیاتر پشت به سۆز و هه‌ست ده‌به‌ستیت.
دووه‌م: خه‌ون بینین به خانوو، ئه‌گه‌ر خه‌ون ده‌بینی كه خانووت به‌سه‌ردا ده‌ڕووخێت و وێران ده‌بی، ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێ، كه گرنگی به‌خودی خۆتان و ته‌ندروستیتان ناده‌ن و ژیانی سۆزداریتان له مه‌ترسیدایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره خه‌ونانه ده‌بینیت، بزانه له ژیانی واقیعیت شتانێك ڕوو ده‌ده‌ن و مێشك ئاگادارت ده‌كاته‌وه
سێیه‌م: فڕۆكه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر له نێو ئامرازێكی گواستنه‌وه‌ی، خۆت لێی بخوڕی یان نا و له ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ، كه هه‌ندێ ڕووداوی ڕاسته‌قینه له ژیانت ڕوو ده‌ده‌ن، كه ناتوانی كۆنتڕۆڵیان بكه‌یت.
چواره‌م: كاره‌ساتی سروشتی، ئه‌گه‌ر له خه‌ون دا كاره‌ساتێكی سروشتی گه‌وره‌ت به‌سه‌ردا هات و تۆ له نێو دۆخه‌كه بوویت، ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێ، كه كێشه كه‌سییه‌كانت زۆر گه‌وره ده‌بن و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت زۆر ده‌ست له ژیانت وه‌رده‌ده‌ن.
پێنجه‌م: مردن و نه‌خۆشی له خه‌وندا، به مانای خواستی تۆ دێ، بۆ هه‌ڵاتن و دووركه‌وتنه‌وه له‌و دۆخه‌ی تێیدای، ئه‌مه واتای گۆڕانكاری و ده‌ستكردن به سه‌ره‌تایه‌كی نوێ داده‌نرێت.