دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و دواجار په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ حه‌سه‌كه و كێڵگه نه‌وتییه‌كان و هاتنی هێزه‌كانی ڕووسیا و ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ ناوچه‌كه و له باكوره‌وه‌یش له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و پارێزگا زۆرینه كوردنشینه‌ی سنووری سووریا، ململانێی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه توندكردووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌كه له ڕووی ڕووبه‌ره‌وه به سێیه‌م پارێزگای سووریا داده‌نرێ و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 23 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و ده‌كه‌وێته سنووری عێراق له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه و له باكوره‌وه‌یش به توركیا به‌ستراوه‌ته‌وه و پێگه‌یه‌كی جیوگرافی گرنگی هه‌یه و له ڕووی ئابووری و سامانی سروشتی و كشتوكاڵه‌وه‌یش به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگاكانی سووریا داده‌نرێ، بۆیه پارێزگایه‌كی ستراتیجی و خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابووری به‌هێزه.
زلهێزان له ڕووی سیاسی و ته‌ناهی و ئابوورییه‌وه چاویان بڕیوه‌ته كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و پارێزگایه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان
له ڕووی دانیشتووانه‌وه به سووریایه‌كی بچووككراوه ناوده‌برێ، چونكه جیا له كورد عه‌ره‌ب و سریان و ئاشوور و ئه‌رمه‌نی تێدا ده‌ژی، له ڕووی ئاینییه‌وه‌یش مسوڵمان و كریستیان و ئێزیدی تێدایه، به سه‌رچاوه‌ی رۆزی و خۆراكی سوورییه‌كان ناوده‌برێ، چونكه لۆكه و گه‌نم و جۆ و نیسك بۆ خه‌ڵكی سووریا دابین ده‌كات، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی رومێلان كه به گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتی سووریا داده‌نرێ كه‌وتووه‌ته ئه‌و پارێزگایه و 25 بیره نه‌وتی تریش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سویدیه بوونی هه‌یه، بۆیه به خاكی بیره نه‌وتییه‌كانی سووریایش ناوی ده‌برێت.
دوای گۆڕانكارییه‌كانی سووریا له مانگی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی كورد له ناوچه سنوورییه‌كان، حه‌سه‌كه بووه‌ته چه‌قی ململانێی وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهێزان، جیا له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سامانی سروشتییه، هاوكات به‌هۆی پێگه جیوگرافییه ستراتیجییه‌كه‌ی هه‌مووان چاویان له‌سه‌ره.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌لایه‌كه‌وه ململانێیانه له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، ئێران بۆ ته‌واوكردنی هیلالی شیعه و گه‌یشتنی به ده‌ریای ناوه‌ڕاست، پێویستی به خاكی پارێزگای حه‌سه‌كه‌یش ده‌بێت، توركیایش بۆ سه‌ركوتكردنی كورد و دانانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و توندڕۆكان له‌و ناوچه ستراتیجییه، كه گرووپی سه‌ر به ئه‌نكه‌ره‌ن و خێروبێره‌كانی به ئه‌نكه‌ره ده‌به‌خشنه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا، له ته‌ك ئه‌مانه‌یش ڕژێمی ئه‌سه‌د خۆی به خاوه‌نی ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌زانێ و هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌وه ده‌ست ئه‌سه‌دیش له‌وێ زۆربه‌ی پرۆژه ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌خاته خزمه‌تی مۆسكۆ و تاران.
تا ئێسته دیار نییه له كۆتایی ململانێكان له‌سه‌ر سووریا حه‌سه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی كێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش یه‌كلایی ببێته‌وه، دوای ئه‌وه كێشه‌ی دیمۆگرافی و پێكهاته‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نگی درێژی سووریا وایكردووه خه‌ڵكێكی زۆر ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵن و ڕوو له ئه‌وروپا و جیهان بكه‌ن، ئه‌مجاره له نێو خۆ پێكهاته‌كانی پارێزگاكه كێشه و ناكۆكییان له نێوان دروست ده‌بێت و چاره‌نووس به‌ره‌و تونێڵێكی نادیار حه‌سه‌كه ئاراسته ده‌كات.