گوته‌بێژ به ناوی ڕه‌وتی مینبه‌ری عێراقی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه ئه‌یاد
عه‌لاوی سه‌رۆكی ڕه‌وتی مینبه‌ری عێراقی ده‌ستی به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی تری عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی ڕیشه‌یی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئاماده بكرێ و سیسته‌مێكی مه‌ده‌نی و نیشتمانی و دیموكراتی له عێراق دابڕێژرێته‌وه.
زیاد موعینی گوته‌بێژ و سه‌ركرده له ڕه‌وتی مینبه‌ری عێراقی ئاشكرای كرد، بۆ ڕزگاربوون له‌و دۆخه‌ی ئێسته و ده‌رهاوێشته مه‌ترسیداره‌كانی كه له ئه‌نجامی په‌راوێزخستن و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكانی گه‌ل دروست بووه، پێویسته هه‌نگاوی خێرا و به په‌له بگرینه‌به‌ر، تا نه‌گه‌ین به كۆتایی ئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌كان و دۆخی عێراق نه‌گه‌ڕێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان و گۆڕینی سیسته‌می سیاسییه له وڵات
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی مینبه‌ر ئاماژه‌ی دا، پێویسته له‌سه‌ر هێزه سیاسییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی پێك بهێنن، به‌رنامه و پلان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له وڵات دابڕێژن.
ڕوونی كرده‌وه، كه هه‌مووان خواستیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف ئه‌نجام بدرێ، گۆڕانگاری ته‌واوه‌تیش له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكرێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌رۆكی ڕه‌وتی مینبه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عێراق له گفتوگۆدایه تا به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی فره‌وان ڕابگه‌یه‌نرێت و یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن و گونجاو له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دۆخی عێراقیش له په‌رله‌مان ده‌رده‌چوێنرێت.