دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا و داگیركردنی ناوچه جیا جیاكان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه، به ملیۆنانی كاسۆلیكی ئێرله‌ندی به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ئێسته كۆچیان كرد، به‌ڵام هۆی كۆچكردنی ئه‌وان جیاواز بوو له‌و ئه‌وروپیانه‌ی تر كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌م به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كۆچیان كرد، چونكه ئێرله‌ندییه‌كان به‌هۆی په‌تاته‌وه خاكی خۆیان به‌جێهێشت و ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا كرد.
به‌هۆی نزیكیان له ئه‌مه‌ریكاوه
ئێرله‌ندییه‌كان هه‌ر له زووه‌وه ده‌ستیان به كۆچكردن بۆ ئه‌مه‌ریكا كرد و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م به لێشاو و پۆل پۆل كه‌شتییه ئێرله‌ندییه‌كان خه‌ڵكیان هه‌ڵده‌گرت و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌یانگواستنه‌وه، ئه‌وان گه‌لێكی هه‌ژاربوون، هۆكاری كۆچكردنیشیان بۆ هه‌ڵاتن له ده‌ست برسیه‌تی و مه‌رگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌یانه‌ویست ئه‌و سه‌ركێشییه بكه‌ن و ژیانێكی شایسته‌تر له‌و دیوی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بۆ خۆیان ده‌ست پێ بكه‌ن.
گه‌وره‌ترین كۆچی ئێرله‌ندییه‌كان له چله‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ده‌ستی پێ كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا تووشی برسیه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره بووه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی ڕووه‌كی و له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م كێڵگه‌كانی په‌تاته له ته‌واوی ئه‌وروپا، خه‌ڵكێكی زۆر به‌وهۆیه‌وه بێ خۆراك مانه‌وه و گیانیان له ده‌ست دا، ئه‌وكاته په‌تاته خواردنی سه‌ره‌كی ئه‌وروپییه‌كان بوو، به‌هۆی ساردی و ژینگه‌ی ناله‌باری وڵاتانی ئه‌وروپا هیچ جۆره به‌روبوومێكی تری كشتوكاڵی هاوشێوه‌ی په‌تاته به ئێسته‌وه‌یش له وڵاتانی ئه‌وروپا ناڕوێت، بۆیه ئه‌وروپییه‌كان په‌تاته خواردنێكی هه‌ره سه‌ره‌كی باوی ژیانیان بوو.
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا له نێو كێڵگه‌ی په‌تاته گه‌وره‌ترین سه‌رده‌می برسیه‌تی له مێژووی ئه‌و گه‌له دروست كرد
كاتێك په‌تاته‌ی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌هاته به‌رهه‌م و نه‌خۆشییه‌كی ڕووه‌كی سه‌رجه‌م كێڵگه‌كانی په‌تاته‌ی پووچ و بێ به‌رهه‌م كرد، ئێرله‌ندییه‌كان كه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می په‌تاته بوون، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه تووشی گه‌وره‌ترین گرفتی كردنه‌وه، ئه‌وان وه‌كو گه‌لانی تری ئه‌وروپا نه‌بوون ژیانیان باشتر و خاوه‌ن سه‌رمایه بن، بۆیه بێ په‌تاته‌یی ڕێژه‌یه‌كی زۆری لێ كوشتن، ئه‌وانه‌یشی كه مابوون، به په‌له خۆیان كۆ كرده‌وه و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كۆچیان كرد.
برسیه‌یتییه‌كی فره‌وان له ئێرله‌ندا له ماوه‌ی 1845 تا 1849 بڵاوبووه‌وه، ژیانی نزیكه‌ی ملیۆنێك ئێرله‌ندی كۆتایی پێ هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته‌یش هه‌ژاری زیاتر ڕووی له ئێرله‌ندییه‌كان كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ریتانییه‌كانیش ڕقی زۆریان لێ بوون و ناوچه‌كانیان داگیر كردبوون، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه و ئاماده‌بوون به نێو زه‌ریای بڕۆن و ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه تا ده‌ست به ژیانێكی باشتر بكه‌ن.
ئه‌وان هه‌رچی كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كانیان هه‌بوو فرۆشتیان، تا به خاوه‌ن كه‌شتییه‌كانی بده‌ن و ڕازی ببن، خۆیان و منداڵه‌كانیان بچنه نێو كه‌شتییه‌كان و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ بكه‌ون. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌شتی چوون و هاتنیان له نێوان ئێرله‌ندا و كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی هه‌بووه و ماوه‌ی چوار هه‌فته له ڕێ بوون و سێ هه‌زار میلیان بڕیوه تا ئێرله‌ندییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
كێشه‌كه ته‌نیا فرۆشتن و په‌یداكردنی پاره و چوونه ناو كه‌شتییه‌كان و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته نه‌بوو، به‌ڵكوو خه‌ڵكێكی زۆر له نێو كه‌شتییه‌كانیش له ترس و به‌هۆی تووشبوون به هه‌ستیاری كه‌شوهه‌وای زه‌ریا و نه‌خۆشكه‌وتن و سه‌رماوه گیانیان له ده‌ست دا، بۆیه دۆخی ته‌ندروستی خه‌ڵكی له سه‌ر پشتی كه‌شتییه‌كان، دوا سه‌ركێشی بوو، ئه‌گه‌ر ئێرله‌ندییه‌كان لێی ده‌رباز ببووایه‌ن، ئنجا ئه‌و ژیانه نوێیه‌یان ده‌ست پێ ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كان چیرۆكی یه‌كێك له‌و پێنج هه‌زار كه‌شتییه ده‌گێڕنه‌وه كه به كه‌شتی گۆڕ ناسراوه و له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه 80 هه‌زار ئێرله‌ندی هه‌ڵگرتووه تا بۆ ئه‌مه‌ریكا بیانگوێزێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی چاره‌كێكی ئه‌و 80 هه‌زار كه‌سه له‌سه‌ر پشتی كه‌شتییه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه، به‌هۆی برسیه‌تی و تێنوویه‌تی و نه‌خۆشكه‌وتن و سه‌رمابوون و ڕه‌قبوونه‌وه.
خه‌ڵكی چارێكیان بۆ نه‌مایه‌وه، یان كۆچكردن یان مانه‌وه و قبووڵكردنی مه‌رگ
له ئه‌نجامی كۆچی په‌تاته له ماوه‌ی 1845 تا 1849 به گوێره‌ی ئاماره مێژوویییه‌كان نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س له خودی ئێرله‌ندا به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان له ده‌ست دا، هاوكات ملیۆنێكی تریش ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا كرد و له‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌شێكیان له كاتی گه‌شتكردن به‌هۆی برسیه‌تی و تینوویه‌تی و نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له ده‌ست دا، به‌ر له هاتنی په‌تای له‌ناوبه‌ری په‌تاته ژماره‌ی خه‌ڵكی ئێرله‌ندا 8.2 ملیۆن كه‌س بوو، به‌ڵام دوای ئه‌و كاره‌ساته و كۆچكردنه، ژماره‌ی خه‌ڵكی بۆ 6.6 ملیۆن كه‌س كه‌می كرد و دواجار گه‌یشته 4.7 ملیۆن كه‌س.
هه‌رچه‌نده دوای نه‌مانی كێشه‌ی برسیه‌تی و كۆتاییهاتنی په‌تای په‌تاته و گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرله‌ندی و دووباره ده‌ستكردنه‌وه به ژیان له‌سه‌ر خاكی خۆیان، به‌شێك له خه‌ڵكی ئێرله‌ندا له ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام هاوكات به‌شێكی تریش ڕۆیشتنه ئه‌مه‌ریكا، چونكه به‌شێك له خانه‌واده‌كان هه‌ندێك له ئه‌ندامانیان له ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكیان له ئێرله‌ندا مابوونه‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ یه‌كگرتنه‌وه و پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌وانه‌ی له ئێرله‌ندا مابوون ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد.
به‌وهۆیه‌وه له ته‌ك هیندییه سووره‌كان، ئێرله‌ندییه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆر و پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌وروپییه‌كان پێك ده‌هێنن له كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكا، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕیشه‌یان بۆ ئێرله‌ندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له پێناوی ژیان و خواردن خاكی خۆیان به‌جێهێشت و له ئه‌مه‌ریكا گیرسانه‌وه.