شێوه‌كار نی‌نا مه‌حموود محه‌مه‌د له‌و دیمانه‌یه‌دا ئه‌زموونی نیگاركێشی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، تابلۆكانم ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخ و بیركردنه‌وه‌ی منن.
بێ هونه‌ری لووتكه‌ی بێ خه‌یاڵی مرۆڤه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی تشرینی دووه‌م، نی‌نا مه‌حموود محه‌مه‌د به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ساڵی 2011وه كاری شێوه‌كاری ده‌كه‌م و له ساڵی 2012 یه‌كه‌م پێشانگای تایبه‌تی خۆم له سلێمانی كرده‌وه، له ساڵی 2019 به دوو تابلۆ به‌شداری دووه‌م دیداری هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ییم كرد له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر.
ئه‌و نیگاركێشه پێی وایه، وێنه‌كێشان دنیایه‌كی زۆر جوانت پیشان ده‌دات، له گۆشه‌گیری و یاخیبوون دوورت ده‌خاته‌وه و ده‌تباته ناو دنیای خه‌یاڵ و سه‌مفۆنیای جوانی، نه‌خشاندنی تابلۆیه‌ك وات لێ ده‌كات هه‌ست بكه‌یت زیاتر ده‌ژیت و ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان فه‌رامۆش ده‌كه‌یت.
"هونه‌ر پێویستییه‌كی ڕۆحییه و ده‌بێت له ناخی هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌بێت، خه‌یاڵی جوان به‌هۆی هونه‌ری جوانه‌وه دروست ده‌بێت و بێ هونه‌ری لووتكه‌ی بێ خه‌یاڵی مرۆڤه، هیوادارم هونه‌ری جوان له‌ناو هه‌موو تاكێكدا ڕه‌نگ بداته‌وه به‌تایبه‌ت له ناو ژناندا". نی‌نا مه‌حموود وای گوت.
له‌باره‌ی هونه‌ری نیگاركێشییهوه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێ، وێنه‌كێشان گه‌یاندنی جوانی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخ و بیركردنه‌وه و فراوانكردنی خه‌یاڵ و توانای داهێنانی مرۆڤه، من به كێشانی تابلۆیه‌ك هه‌ست ده‌كه‌م ده‌گه‌مه لووتكه‌ی خۆشبه‌ختی، نیگاركێشان خوڵقێنه‌ری جوانی سروشت و ئه‌وین و خۆشه‌ویستییه، ده‌بێت تاكی كورد ئاستی تێگه‌یشتنی بۆ هونه‌ر به‌رز بێت و بوونی تابلۆیه‌ك له ماڵه‌كه‌ی به شتێكی گرنگ بزانێت.
نی‌نا له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و په‌یمانگای مامۆستایانی سلێمانی و زانكۆی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له سلێمانی ته‌واو كردووه، ئێسته مامۆستای موزیكی باخچه‌ی منداڵانه له سلێمانی.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی