سه‌رۆكى پیشه‌سازیى به‌رگریى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 ده‌كات و ده‌ڵێ، "بۆ به‌كارهێنانیان كڕیوه نه‌ك هه‌ڵگرتن".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 16 تشرینى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئیسماعیل ده‌میر سه‌رۆكى پیشه‌سازیى به‌رگریى توركیا باس له مه‌به‌ستى كڕینى سیستمى به‌رگریى مووشه‌كى ئێس-400 ى رووسى كردووه.
ده‌میر دووپات له‌سه‌ر به‌كارهێنانى مووشه‌كه‌كه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئاشكراى ناكات وڵاته‌كه‌ى چ كاتێك ئه‌و مووشه‌كانه به‌كار ده‌هێنێ، ئه‌و لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئێمه ئه‌و سیستمه‌مان كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارى بهێنین نه‌ك هه‌ڵی بگرین".
به‌رپرسێكى توركیا: ئه‌م مووشه‌كه‌مان بۆ به‌كارهێنان كڕیوه نه‌وه‌ك هه‌ڵگرتن
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ شاندێكى رووسى سه‌ردانى توركیایان كردبێت بۆ چۆنیه‌تیى به‌كارهێنانى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400.
لێدوانى به‌رپرسه توركه‌كه چوار رۆژ دواى دیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكى توركیا دێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا له كڕینى ئه‌م مووشه‌كه ناڕازییه.
هاوینى رابردوو توركیا كاروانێكى سیستمى به‌رگریى مووشه‌كى ئێس-400ى رووسى وه‌رگرت، به‌نیازه له كڕینى ئه‌م جۆره چه‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌رپرسانى رووسیا ده‌ڵێ، تا دواى ساڵى 2020 هیچ دانه‌یه‌ك له‌م مووشه‌كه به توركیا نادرێت.