ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، ناكرێت ماوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور درێژ بكرێته‌وه و ئاشكرای ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی خه‌ڵك راپرسییه‌كی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێت.
ماوەی هەموارکردنەوەی دەستوور درێژ ناکرێتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی تشرینی یه‌كه‌م، حه‌نین قه‌دۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ناكرێت هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌و چوار مانگه زیاتر بخایه‌نێ كه بۆی دانراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ "ناكرێت ئه‌و ماوه‌یه درێژ بكرێته‌وه، له كاره‌كانیش جه‌ماوه‌ر چاودێرمانه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاشكرای ده‌كات كه لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به نیازه بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی خه‌ڵك راپرسییه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه ئه‌نجامدانی ئه‌و راپرسییه چۆن ده‌بێت.
دواتریش له لێدوانه‌كه‌ی ده‌ڵێ، "چاكسازی سیاسی و كارگێڕی له ده‌وڵه‌تی عێراق به‌دی نایه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستوور هه‌موار نه‌كرێته‌وه".
په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، چوار مانگ ده‌رفه‌تی به لیژنه‌كه داوه، پێشتر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه داوایان له خه‌ڵك كردبوو بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به لیژنه‌كه بده‌ن.