كۆمپانیای جیپ بڕیاری دا بۆ ساڵی داهاتوو نوێترین به‌رهه‌می خۆی له جۆری "جیپ رانگله‌ر" بخاته بازاڕه‌وه كه له‌رووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر جیاوازه و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بێ.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می جیپ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای جیپ له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلێكی نوێی له پێشانگاكانی نمایش كرد له جۆری "ڕانگله‌ر" كه ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌م له‌ڕووی هێزه‌وه هه‌م له‌ڕووی بۆدی و دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوازێكی جوان و به‌هێز دروست كراوه.
جیپ رانگلەر قەبارەی بۆدیی و بزوێنەرەکەیشی گەورەتر کراوە
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی جیپ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر خاوه‌نی هێزێكی زۆره‌ر له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه 3.0 لیتره، جگه له‌وه‌یش هێزی 285 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیستمی شه‌ش پستۆنی و چوار تۆربۆیی، به‌ڵام تا ئێسته‌یش هیچ شتێك نه‌گوتراوه له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.