جۆن لیگند بە سەرنجڕاکێشترین پیاوی زیندوو بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێردرا

:: AM:10:51:17/11/2019 ‌
گۆڤاری "پیوپڵ" كه‌ گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكاییه‌، ساڵانه‌ سه‌رنجڕاكێشترین ئه‌ستێره‌ی پیاوانی زیندوو له‌ دنیادا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2019، گۆرانیبێژ جۆن لێگه‌نده‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی "فه‌رفیش"ی میسری راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1985ه‌وه‌ تا ئێسته‌ ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌، وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشترین ئه‌ستێره‌ی پیاوانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ 1985 مێل جێبسۆنی ئه‌كته‌ر بوو. له‌ 1986 مارك هامۆنی ئه‌كته‌ر. 1987یش هاری هاڵمنی ئه‌كته‌ر و له‌ 1988 جۆف ئێف كێنێدیی پارێزه‌ بووه‌.

له‌ 1989 شۆن كۆنری و 1990 تۆم كرووزی ئه‌كته‌ر بووه‌. له‌ 1992 پارتیك سویزیی ئه‌كته‌ر و له‌ 1993 نیك نۆڵتیی ئه‌كته‌ر بووه‌. 1994 رێچارد جێر و 1995 براد پیتی ئه‌كته‌ر بووه‌. 1996 دێنزل واشنتن و 1997 جۆرج كڵۆنیی ئه‌كته‌ر بووه‌.

1998 هاریسۆن فۆردی ئه‌كته‌ر و 1999 دیسان ریچارد جیری ئه‌كته‌ر بووه‌. 2000 به‌هه‌مانشێوه‌ براد پیت و 2001 بریس بروسنانی ئه‌كته‌ر بووه‌. 2002 بین ئه‌فلیكی ئه‌كته‌ر و 2003 جۆن دیبیی ئه‌كته‌ر بوو.

له‌ 2004دا وێنه‌ی جۆد لۆی ئه‌كته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و 2005دا ماسیۆ ماكونهی ئه‌كته‌ر بووه‌. 2006یش دیسان جۆرج كلۆنی و 2007یشدا مان دیمۆنی ئه‌كته‌ر بووه‌. له‌ 2008دا هیو جاكمانی ئه‌كته‌ر و 2009یشدا دیستن جۆنی دیبی ئه‌كته‌ر بووه‌.

له‌ 2010دا رایان رێنۆڵدزی ئه‌كته‌ر و له‌ 2011یشدا برادلی كۆبه‌ر بووه‌. 2012 وێنه‌ی چانینج تاتۆمی ئه‌كته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ 2013یشدا ئاده‌م لیفاینی ئه‌كته‌ر بووه‌. له‌ 2014دا كریس هیمسرۆسی ئه‌كته‌ر بووه‌ و 2015یشدا دافید بیكهامی یاریزان بووه‌.

له‌ 2016دا دواین جۆنسۆنی ئه‌كته‌ر و زۆرانباز بووه‌ و له‌ 2017دا بلیك چیتۆنی گۆرانیبێژ بووه‌. له‌ 2018دا ئیدریس ئه‌لبای ئه‌كته‌ر و له‌ 2019یشدا جۆن لێگه‌ندی گۆرانیبێژ بووه‌.






وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د