شیرین عەبدولوەهاب گۆرانیبێژى ناودارى میسڕى له كاتى به‌شداریكردنى له ئاهه‌نگى "وه‌رزانه‌ی ڕیاز"دا له سعوودیه چاوى سعوودییه‌كان بۆلاى خۆى ڕاده‌كێشێت و به‌هۆى ده‌ركه‌وتنه جوانه‌كه‌یه‌وه ته‌واوى به‌شداربووان ئاهه‌نگه‌كه‌یان بیرده‌چێته‌وه.
چه‌ندان جار به‌توانجه‌وه ده‌ڵێت گوێ له ده‌نگم بگرن و جوانییه‌كه‌م له‌بیر بكه‌ن
ئەو هونەرمەندە له كاتى به‌شداریكردنى له ئاهه‌نگى "وه‌رزانه‌ی ڕیاز" له سعوودیه له ته‌ختى شانۆیى هونه‌رى ئه‌بوبه‌كر سالم به‌جلێكى سوورى ئاوریشمى كه له‌لایه‌ن بڕاندى میسڕى BronxandBanco، كه تێووى نرخه‌كه‌ى 946 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى بووه.
شیرین عەبدولوەهاب چه‌ندان جار به‌توانجه‌وه به هه‌واداره‌كانى ده‌ڵێت گوێ له ده‌نگم بگرن و جوانییه‌كه‌م له‌بیر بكه‌ن.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب گۆرانیبێژێکی ناوداری میسڕییه /39 ساڵه/ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ له دایكبووه، ساڵی 2002 ده‌ستی کردووه به کاری هونه‌ری و خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و گۆرانی و کلیپێكه و هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه.