عەمرو دیاب، ئەستێرەی گۆرانی عەرەبی، ده‌بێت به یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌بى وێنه‌ى ڕێكلامى له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى ناودارى ئه‌مه‌ریكییه‌وه له ته‌واوى شوێنه ڕێكلامهكانى كۆمپانیاى "تایمز سكوێر" له نیویۆڕك بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره هونه‌رییانه دێت كه تۆمار كراوه.
موزیکەکەم بۆ ناساندنى هه‌سته‌كانم وه‌رگرتووه نه‌ك ته‌نیا وشه‌ى ناو گۆرانییه‌كانم
كۆمپانیاى ڕیكلامى ناودارى ئه‌مه‌ریكى "تایمز سكوێر" بڕیارى داوه وه‌ك كارێكتهرى پێشكه‌وتنى هونه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهرشات و باكوورى ئه‌فه‌ریقا و تێكه‌ڵ كردنى به هونه‌رى ڕۆژئاوایى ئه‌و هونه‌رمه‌نده وه‌ك سه‌ركرده له‌و بواره بناسێنێت و له ته‌وواى ئه‌مه‌ریكا ڕێكلام بۆ ناساندنى ده‌كات.
عەمرو دیاب له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، هۆكارى سه‌ركه‌وتنه‌كانم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه موزیکەکەم، بۆ ناساندنى هه‌سته‌كانم وه‌رگرتووه نه‌ك ته‌نیا وشه‌ى ناو گۆرانییه‌كانم.
عەمڕو عەبدولباست دیاب كە بە ئەستێرەی گۆرانی عەرەبی هەژمار دەكرێت، ته‌مه‌ن /58 ساڵه/، لە شاری بۆرسەعید لە دایكبووە و لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە گۆرانی دەڵێت. ژمارەیەك لە گۆرانییەكانی ئەو هونەرمەندە بۆ زمانەكانی ئینگلیزی، بولگاری، ڕووسی، كرواتی، توركی و هیندی وەرگێڕدراون. خاوەنی چەندان خەڵاتی موزیكییە و لەناویاندا چوار جار خەڵاتی ورڵد میوزیكی وەرگرتووە. ئەلبوومەكانی 1998- 2002، 2007، 2014ی ئەو هونەرمەندە، پڕفرۆش‌ترین ئەلبوومەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون، یەكەمین ئەلبوومی عەمڕو دیاب لە ساڵی 1983 بوو بەناوی "ڕێگا"، هەروەها دوا ئەلبوومیشی لە ساڵی 2014 بوو بەناوی "ڕۆژه‌كانم بینى"، ئەو هونەرمەندە بەوە دەناسرێتەوە كە چەندین ئامێری موزیكیی نوێی هێناوەتە ناو موزیكی عەرەبییەوە، بەتایبەتی ئامێرە ڕۆژئاواییەكان.