له وه‌رزی
زستان به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا زۆر گرفت له پێست ده‌رده‌كه‌ون، وه‌كو سووربوونه‌وه و دروستبوونی لیر و وشكبوونه‌وه و قڵێشان، زۆرجاریش پێست تووشی خوران ده‌بێ، به‌هۆی هه‌ستیارییه‌وه، له خواره‌وه گرفته‌كان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان به وردی ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: وشكی پێست، له وه‌رزی زستان پێست شێداری له ده‌ست ده‌دا و زیاتر توێژاڵ له‌سه‌ر ڕووی پێست دروست ده‌بێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆ و سابوونی ناته‌ندروسته، بۆ شێداركردنهوهیشی پێویسته زه‌یتی گوێزهیند به‌كاربهێنن.
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له زستان پێست تووشی زۆر گرفت ده‌كات و به‌م هه‌نگاوانه ده‌توانن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن
دووه‌م: ڕووشان، زیاتر له‌و ناوچانه دروست ده‌بێ، كه له‌یه‌كتر ده‌خشێن، به تایبه‌ت ڕانه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه زۆر ڕێ ده‌كه‌ن، یان كاره‌كه‌یان پڕ جووڵه‌یه، ڕانهكانیان ده‌ڕووشێت، له ئه‌نجام دا سووربوونه‌وه و خوران دروست ده‌بێ، پێویسته كرێمی ڤاسلین به‌كاربهێنن، تا پێستی ئه‌و ناوچه‌یه بحه‌سێته‌وه و كۆتایی به ڕووشان بێت.
سێیه‌م: لیری گه‌رمی، كاتێك سه‌رمایه و باش خۆتان داده‌پۆشن و یان ژووره‌كه‌تان زۆر گه‌رم كردووه و ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا لیری گه‌رمی له ژێر پێست دروست ده‌بێ و دواجار ده‌ڕووشێن، به‌ڵام كاتێك پله‌ی گه‌رمی جه‌سته ساردبووه‌وه و ئاره‌قكردن كۆتایی هات نامێنن، بۆیه باشتره پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه‌تان ڕێك بخه‌ن، چونكه كاتێك زۆر گه‌رم بێ، تووشی ئه‌م كێشه‌یه‌تان ده‌كاته‌وه