ئه‌پڵ پلانی داناوه كه ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی به دیزاینێكی جیاواز و سه‌رسووڕهێنه‌ر دروست بكات، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌پڵ كه گوتی: ئایفۆن 12 به‌راورد به مۆبایله‌كانی تر دیزاینێكی سه‌رسووڕهێنه‌ری بۆ داده‌نێین.
ماڵپه‌ری به‌ریتانی "
thesun" ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه كه تا ئێسته به‌فه‌رمی دیزاینی ئایفۆن 12 ئاشكرا نه‌كراوه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌پڵ له‌باره‌یه‌وه قسه‌ی كردووه، له‌به‌ر ئه‌مه دیزاینه‌ره‌كان و شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی دیزاینێكی تایبه‌تمه‌ندیان بۆ مۆبایله‌كه كردووه و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌پڵ ئایفۆن 12 به دیزاینێكی هاوشێوه‌ی ئایفۆن 11 دروست بكات به‌ڵام له بری سێ كامێرا چوار كامێرای بۆ دابنێت.
لە دیزاینە نوێیەکەی ئایفۆن 12 چوار کامێرا بەکاردەهێندرێت
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوونكرده‌وه كه دیزاینه‌ره‌كان ته‌نیا له‌باره‌ی دیزاینی ئایفۆنه نوێیه‌كه قسه‌یان كردووه و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان نه‌گوتوه كه ئه‌گه‌ری هه‌بێ ئه‌پڵ به‌كاری بهێنێت ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه ئایفۆن 12 دیزاینێكی هاوشێوه‌ی ئایفۆن 11 ده‌بێ، به‌ڵام چوار كامێرا ده‌بێ.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.