یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی كردووه و ئێسته له چه‌ندان مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردن بۆ كۆنگره به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی نێوان باڵه‌كانی ئه‌و حزبه، مه‌ترسیی شه‌ڕ هه‌یه و ئه‌وه‌یش هۆكار بووه تا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێز دابنێن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی بۆ كۆنگره له سنووری گه‌رمیان، شه‌ڕ ڕووی دا، ئه‌وه‌یش به‌هۆی جیاوازیی ده‌رچوونی چه‌ند كه‌سێك بۆ كۆنگره كه سه‌ر به باڵێكی دیاریكراو بوون. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتی به "وشه"ی گوت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌كان باشتر به‌ڕێوه بچێ، بۆچوونێك هه‌بووه كه هێز ببردرێته لای مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان تا له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێك باش كۆنترۆڵ بكرێ.
تا ئێسته كاره‌كانی كۆنگره به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له سنووری هه‌ولێر و سۆران و ناوچه‌كانی تر به ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو. " به‌پێی ئه‌وه‌ی من ئاگادارم".
ڕوونیشی كرده‌وه كه ناردنی هێز و چاودێری چڕ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه دووره له ڕاستییه‌وه و تا ئێسته كاره‌كانی كۆنگره به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری داوه له مانگی 12 كۆنگره ببه‌ستێ، به‌ڵام هێشتا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه دوو دڵه كه ده‌توانن كۆنگره له‌واده‌ی خۆیان بكه‌ن یان دواده‌خرێ.