گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند كه‌سێك كه هونه‌رمه‌ند و بێژهریشی تێدایه، لای پۆلیس سكاڵایان تۆمار كردووه كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له‌ڕێی فهیسبووكهوه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاویان لێ ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاندن هیچ سكاڵایه‌كی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر هونه‌رمه‌ند له پۆلیس تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام سكاڵا له‌سه‌ر كه‌یسی تر هه‌بووه.
كه‌سێكی بێژه‌ر یان هونه‌رمه‌ندێكیش له ڕێی فهیسبووكهوه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان لێ كراوه
زیاتر گوتی، چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌بووه كه كه‌سێكی بێژه‌ر یان هونه‌رمه‌ندێكیش له ڕێی فهیسبووكهوه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان لێ كراوه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو كه ده‌ستكاری بكرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه ئێسته له‌لایه‌ن پۆلیس گیراون، چونكه وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌برد و ده‌ستكاریان ده‌كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان ده‌كرده‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ندان جار وێنه و ڤیدیۆی ده‌ستكاری كراوی هونه‌رمه‌ندان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه.