محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان، هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژى ناودارى میسرى له پێگه‌ى تایبه‌تيى خۆیه‌وه له تۆڕى یوتیوب، نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Money" بڵاو كردووه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
ئةو هونه‌رمه‌ندة میسریية له كلیپه‌كه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش تۆمار كردووه، وێنه‌ی خۆی خستووه‌ته سه‌ر تاك دۆلاريی ئه‌مه‌ریكی و شه‌ش مانگ ده‌بێت ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ بڵاو كردنه‌وه ئاماده‌یه به‌ڵام ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆی كاتی بڵاو كردنه‌وه‌كه‌ی دواخست به‌هۆى سزاكانى فه‌یسبووك و یوتیووب بۆسه‌ر پێگه‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
گوته‌كانى به‌سه‌ر پاره‌دا هه‌ڵده‌دات و باس له‌وه ده‌كات ژیانی ئێسته بێ پاره ناڕوات
له گۆرانیه‌كه‌یدا، گوته‌كانى به‌سه‌ر پاره‌دا هه‌ڵده‌دات و باس له‌وه ده‌كات ژیانی ئێسته بێ پاره ناڕوات، به‌و هۆیه‌وه تاكو ئێسته 1,283,019 بینه‌رى هه‌بووه.
هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری میسڕی محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان /31 ساڵ/ له میسر له خانه‌وادیه‌كی هه‌ژار له دایك بووه، له ساڵی 2012ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه ئێسته یه‌كێكه له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له سینه‌مادا به هاوشێوه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د زه‌كی ناوی ده‌به‌ن، یه‌كێكه له ده‌وڵمه‌ندرتین هونه‌رمه‌نده عه‌ربییه‌كان، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنه‌كانی به شێوه‌ی مافیا زۆرترین كات قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، تاكو ئێسته خاوه‌نی 100 به‌رهه‌می هونه‌رییه.