سه‌ما میسڕی سه‌ماكار ئه‌كته‌ری میسڕی کە هاوكات له دنیای هونه‌ری عه‌ره‌بیدا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ نیمچه‌ڕووته‌كانی هه‌واداری كۆ ده‌كاته‌وه، ده‌ركه‌وتنى ئه‌مجاره‌ى بۆ میدیاكان به‌هۆى بوونى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنه له‌سه‌رى.
تاكو ئێسته ڕوون نییه بۆچى ئه‌و ڕووداوه ڕووى داوه
پێگه‌ی "
elfann" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی میسرییه و بایه‌خ به هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندان ده‌دات، له‌باره‌ی سه‌ما میسرییه‌وه ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى له‌لایه‌ن موڕته‌زا مه‌نووسڕ سه‌رۆكى پێووشى یانه‌ى زه‌مالكى تۆپی پێى ناخۆیى وڵاته‌كه‌یه‌وه لێ ده‌كرێت كه ئێسته ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆماره.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كراوه، هه‌ڕه‌شه‌كه له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه بووه و ئه‌ویش ده‌نگه‌كه‌ى له پێگه‌ى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سه‌ما میسری سه‌ماكار و ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی میسڕی په‌یامێكى بۆ حكوومه‌ت ناردووه كه به‌هانایه‌وه بچن و تاكو ئێتسه ڕوون نییه بۆچى ئه‌و ڕووداوه ڕووى داوه، به‌ڵام هه‌وادارانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده پقێیان وایه ئه‌م كاره‌ى ئه‌و سه‌ماكاره بۆ له‌كه‌دار كردنى سه‌رۆكى میسڕه و ده‌یانه‌وێت به‌وهۆیه‌وه ناودار بن.
سه‌ما میسری /39 ساڵ/ له میسر له دایك بووه و كۆلیژی ئاداب − به‌شی زمانی ئینگلیزیی له قاهیره ته‌واو كردووه. له سه‌ره‌تادا له كه‌ناڵی "المحور" بێژه‌ر بووه و هاوكات به‌رنامه‌ی هونه‌ریی پێشكه‌ش كردووه. پاشان چه‌ند گۆرانییه‌كی ورووژێنه‌ری كلیپ كردووه و هاوكات وه‌ك سه‌ماكار له چه‌ندان یانه‌دا كاری كردووه. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی بواری موزیك پێیان وایه، سه‌ما نه گۆرانیبێژه و نه سه‌ماكار، به‌ڵكو ته‌نیا به خۆ ڕووتكردنه‌وه توانیویه‌تی گه‌نجان له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.