دوای بڵابوونه‌وه‌ی به‌ڵگه هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، یه‌كێك له به‌ڵگه‌كان باس له په‌یامێكی فه‌رمانده‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ده‌كات كه به ئێرانییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وان له خزمه‌تدان و هه‌رچی پێویستیان بێ له ژێر ده‌ستی ئه‌وانه، ئێمه هه‌موومان شیعه‌ین و دوژمنێكی هاوبه‌شمان هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه سه‌ركردایه‌تی هه‌واڵگری سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی كردووه، جه‌نه‌ڕاڵ حاتم مه‌كسوسییه، كه له سه‌رده‌می نووری مالیكی ئه‌و پۆسته‌ی پێ درا و دوای هاتنی عه‌بادیش له پۆسته‌كه دوورخرایه‌وه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه دزه‌پێكراوه‌كان، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانده‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی، مه‌كسوسی به‌هێزترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئێران دروست كردووه و هه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگریش وه‌لائی بۆ ئێران و شیعه نه‌بووبێت، له فه‌رمانده‌یییه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه یان كۆتایی پێ هێنراوه و هه‌موو جموجۆڵێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له‌لایه‌ن مه‌كسوسی و فه‌رمانده‌یی هه‌واڵگری تۆماركراوه و بۆ ئێرانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌فسه‌رانی سوپا و هه‌واڵگری عێراقی كرده سیخوڕی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران
دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌هۆی دزه‌پێكردنی سه‌رجه‌م زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان بۆ ئێران، ئاماده‌ییان نه‌بووه چیتر هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق بكه‌ن و به ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه پچڕاندووه.
پسپۆری ته‌ناهی ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز ده‌ڵێ،
مه‌كسوسی پیاوێكی شیعه‌یه و پێش 2003 ئه‌فسه‌ر بووه له سه‌رده‌می به‌عس و دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن نووری مالیكی كرایه فه‌رمانده‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیووه له كوشتن و له‌ناوبردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی خۆی و سیاسه‌ته‌كانی وه‌ستاونه‌ته‌وه، بۆ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئێران.
یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ی كه مه‌كسوسی تێیه‌وه گڵاوه و بۆخۆی ده‌ستی باڵای هه‌بووه تێیدا، پرۆسه‌ی كوشتنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه عێراقییانه‌ی سه‌رده‌می به‌عس بوو، كه له شه‌ڕی عێراق و ئێران بۆردمانی هێزه‌كانی ئێرانیان كردووه، تا 2015 و هاتنی عه‌بادی بۆ حوكم و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌كسوسی له‌و پۆسته هه‌ستیاره، ئێرانییه‌كان به هاوكاری مه‌كسوسی توانیان 180 له‌و فڕۆكه‌وانه عێراقییانه بكوژن، كه له شه‌ڕی عێراق و ئێران بۆردمانی ئێرانیان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ی له هه‌واڵگری و سوپای عێراق نه‌بووبا به سیخوڕی ئێران و كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران نه‌كردبایه، ئه‌وا له‌لایه‌ن مه‌كسوسیه‌وه دوور ده‌خرایه‌وه و زۆریش كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروست كردبا له نێو ده‌برا.