سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئیمارات ئاشكرای كرد، كه بۆ ساڵی نوێ 50 فڕۆكه‌ی نوێ و پێشكه‌وتوو ده‌كڕن كه له جۆری A350 ن و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌توانن ماوه‌ی زیاتر له 15 سه‌عات له گه‌شتی درێژ مه‌ودا دابن.
شێخ ئه‌حمه‌د بن سه‌عید ئال مه‌كتوم سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گرووپی فڕۆكه‌وانی
ئیمارات ڕای گه‌یاند، كه گرێبه‌ستیان ئه‌نجام داوه و له ساڵی نوێ 50 فڕۆكه‌ی تر ده‌خه‌نه خزمه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی گه‌شتیاران بكه‌ن كه هێلی فڕۆكه‌وانی ئیمارات به‌كارده‌هێنن.
ده‌یانه‌وێ له ساڵی نوێ باشترین خزمه‌ت پێشكه‌شی گه‌شتیاران بكه‌ن
كۆمپانیاكه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێرباس كردووه و 50 فڕۆكه‌ی جۆری ئه‌ی 350یان پێ ده‌فرۆشێ و گوژمه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یش ده‌گاته 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێش گرێبه‌سته‌كه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ماوه ماوه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه له‌لایه‌ن ئێرباسه‌وه ڕاده‌ستی ئیماڕات ده‌كرێت.
هێلی فڕۆكه‌وانی ئیمارات، به یه‌كێك له زه‌به‌لاحترین كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی دنیا داده‌نرێ و خاوه‌نی زۆرترین فڕۆكه‌یه و گه‌شت به هه‌موو ئاراسته‌كانی دنیا ده‌كات و باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی گه‌شتیاران و سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كانی ده‌كات.