كۆمپانیای فیراری تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله پێشكه‌وتووه‌كان، په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی خۆی به ناوی "رۆما" هه‌ڵدایه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه‌یش له دنیا ناوی به جوانترین و باشترین ئۆتۆمبێل ده‌ركردووه.
ڕۆما به دیزاینێكی زۆر ناوازه و جیاواز تایبه‌ت بۆ وه‌رزشی كێبه‌ركێی ئۆتۆمبێل دروست كراوه و له دیزاینكردنی پشت به ئۆتۆمبێله‌كانی ساڵانی په‌نجا و شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌ستراوه و به ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتنه‌كانی ئێسته به‌رهه‌م هێنراوه.
لایته‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله له جۆری ئێل ئی دییه و ده‌رچه‌ی هه‌وای هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خێرایی زیاتر بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا شێوه‌ی په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه هێنده جوان و سه‌رنجڕاكێش دروستكراوه، هه‌وادارانی ئۆتۆمبێلی له سه‌رتاسه‌ری دنیا بۆ خۆی سه‌رسام كردووه.
به خێراترین و باشترین ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی و جوانترین و شیكترین ئۆتۆمبێل له دنیا داده‌نرێت
كوشنه‌كانی
ڕۆما به جۆره پێستێكی زۆر ناوازه و گرانبه‌ها ڕووپۆش كراون، هاوكات په‌یكه‌ره‌كه‌یشی له كڕۆم و ڕیشاڵی كاربۆن دروستكراوه، سیسته‌می شوفێریكردنی به ته‌واوی پشتی به ته‌كنه‌لۆجیا به‌ستووه و دوو شاشه‌ی بۆ دانراوه كه به له‌مس كار ده‌كه‌ن و یه‌كێكیان له به‌رده‌م شوفێره‌وه و ئه‌وه‌ی تریش له ناوه‌ڕاستی نێوان شوفێر و كه‌سی ته‌نیشت شوفێر دانراوه.
بزوێنه‌ری ڕۆما هه‌شت پستۆنه و 3.9 لیتر به‌نزین ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 612 ئه‌سپی هه‌یه و هه‌شت گێڕه و خێراییه‌كه‌ی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه و ده‌توانێ له ماوه‌ی 3.4 چركه‌دا خێرایی له سفره‌وه بگه‌یه‌نرێته 10 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا و خێراییه‌كه‌یشی زیاد ده‌بێ و تا 320 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك ده‌ڕوات.