جه‌ڵته‌ی دڵ یه‌كێكه له كێشه ته‌ندروستییه باوه‌كان و ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆری مرۆڤ به گشتی و ژنان به تایبه‌تی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی دروستبوونی كێشه و پچڕانی خوێنبه‌ره‌كانی دڵه‌وه دروست ده‌بێ، توێژینه‌وه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌توانرێ به‌ر له ڕوودانی پێش له جه‌ڵته‌ی دڵ بگیرێت، ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی بزانن و زوو په‌ی پێ ببه‌ن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان كه له‌سه‌ر ژنان ئه‌نجام دراوه و ڕوون بووه‌ته‌وه كه ژنان چوار هه‌فته به‌ر له‌وه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببن، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له دۆخی ته‌ندروستیان دروست ده‌بێ، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: ئازاری سنگ، باوترین نیشانه‌ی تووشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی
دڵ به گشتی و جه‌ڵته به تایبه‌تی، سه‌ره‌تا به دروستبوونی فشاری توند ده‌ست پێ ده‌كات و پاشان وه‌ك ئازارێكی به‌رده‌وام بوونی ده‌مێنێت و جه‌سته ماندوو و بێ هێز ده‌بێت.
دووه‌م: بێهێزی، مرۆڤ توانای ئاسایی خۆی له ده‌ست ده‌دا و هه‌ست به بێهێزی زۆر و له‌رزینی جه‌سته‌ی ده‌كات، زۆرجار ده‌بێته هۆی بوورانه‌وه و له‌ده‌ستدانی هه‌سته‌كانیش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.
زوو په‌ی به‌و نیشانانه ببه‌ن و سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن له جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌توانن خۆتان ڕزگار بكه‌ن
سێیه‌م: كورتی هه‌ناسه، هه‌ڵنه‌مژینی هه‌وای زۆر و هه‌ناسه‌ی قووڵ، كورتبوونه‌وه‌ی هه‌ناسه و خێرابوونی، یه‌كێكی تره له نیشانه‌كانی ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌تان لێ دروست بوو، خێرا په‌نا بۆ پزیشك ببه‌ن.
چواره‌م: شه‌كه‌تی زۆر، هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببن، ماندووبوونێكی ته‌واو بێزاركه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌تان ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت توانا و وزه‌ی جووڵه‌كردنی ئاساییشتان نابێ، ئه‌گه‌ر زۆریش له‌خۆتان بكه‌ن، زۆر به قورسی ده‌توانن جووڵه بكه‌ن و پێویستییه‌كانتان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.