مرۆڤ كاتێك تووشی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده ده‌بێ، سه‌ره‌نجام دڵه‌كزێ و ئازار له سنگی دروست ده‌بێت، ئه‌مه هێڵنجدان و ڕشانه‌وه‌ی زۆرجار لێ ده‌كه‌وێته‌وه و زۆرجاریش ده‌بێته حاڵه‌تێكی باو و ماوه ماوه تووشتان ده‌بێت، كه دواجار تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی و كێشه‌تان له سیییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ڕه‌نگه بپرسن، هه‌ناسه ته‌نگی چ پێوه‌ندییه‌كی به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده هه‌یه؟
پزیشك و پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گه‌ده و ریخۆڵه پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه به سیسته‌می هه‌ناسه‌دانه‌وه، بۆیه كاتێك كێشه له گه‌ده و سوورێنچك دروست ده‌بێ، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سییه‌كان دروست ده‌كات و تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگیتان ده‌كات.
سه‌ره‌كیترین هۆكاری هه‌ناسه‌ته‌نگی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده‌یه و له به‌رده‌وامی ئه‌م كاره پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن
هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ترشی گه‌ده ده‌گاته قوڕگ و ناو ده‌نگه ژێیه‌كان، ده‌بێته هۆی تێكدانی سیسته‌می هه‌ناسه‌دانه‌وه و وه‌رگرتن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆڕی سیییه‌كان ده‌كات، كه له قوڕگی مرۆڤدا له‌گه‌ڵ سورێنچك یه‌ك ده‌گرنه‌وه، كاتێك ترشی گه‌ده ده‌گاته ده‌نگه ژێیه‌كان و ئه‌و شوێنه‌ی پێوه‌ستن به بۆڕی هه‌واوه، ئیتر هه‌ناسه‌ته‌نگی و گرفت له سیسته‌می هه‌ناسه‌دانتان دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌م گرفته بوونه‌ته‌وه، پێویسته به په‌له سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن و زیاتر ئه‌و خۆراكانه بخۆن، كه ڕێ له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده ده‌گرێت.