بڕیاره ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی نوێ به تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌م له هه‌ولێر بكرێته‌وه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و بازرگانی و پارێزگای هه‌ولێر و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك هێنا.
خزمه‌تگوزاریی كاره‌با و ئاو و ته‌ناهی بۆ ناوچە پیشەسازییەکە دابین دەکرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، به به‌شداریی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مال موسلیم سه‌عید وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و دكتۆر فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار به‌ڕێوه چوو
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كان و چه‌ند بڕیارێكی تریش ده‌رچوون.
"له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو له ناوچه‌ی تیمار درا، هه‌روه‌ها بڕیار درا به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با و ئاو و ته‌ناهی و هێنانه ناوه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تیمار." له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه به وردی گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و هاندانی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی به ره‌خساندنی زه‌وینه‌سازی له ڕووی یاسایی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به گشتی، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی ته‌واو بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دروستكردنی درا.