ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی گه‌ڕانده‌وه كه به‌هۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران سڕی كردبوو و چیتر رێپێدان بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته نوێ ناكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌یش كه به‌شدار بوون له رێككه‌وتنه‌كه.
ئێران هیچ پاساوێکی نییە بۆ دەستپێکردنەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی دویچه‌وێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م ئه‌و لێخۆشبوونانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه به‌هۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دابوویه وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه.
پۆمپیۆ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له بنكه‌ی ئه‌تۆمی فه‌ردۆی ئێران كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه راگه‌یه‌نرا، لێخۆشبوونه‌كانی پێوه‌ست به دامه‌زراوه ناوكییه‌كانی ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك لێخۆشبوونی وه‌ك هاوكاری بۆ دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فه‌ردۆی ئێران ده‌ركردبوو و چه‌ند جارێك له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه ماوه‌ی لێخۆشبوونه‌كه‌ی درێژ كردبووه‌وه.
ئه‌و لێخۆشبوونانه ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی ده‌دا ئه‌و وڵاتانه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به‌شدارن، هاوكاری ئێران بن له به‌ره‌وپێشبردنی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی فه‌ردۆ و ئه‌راك و بوشه‌هر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌م رۆژانه‌دا باسی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له بنكه‌ی فه‌ردۆ كردووه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌و پێیه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م لێخۆشبوونه‌كانی پێوه‌ست به بنكه‌ی ناوكی فه‌ردۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌ش له 15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات.