كۆمپانیای ئێچ تی سی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خستبووه بازاڕه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه كۆمپانیاكه هه‌ستا به دروستكردنی و بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌هێزترین مۆبایلی خۆی كه ركابه‌ریی كۆمپانیاكانی تری پێ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ئێچ تی سی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ كۆمپانیای ئێچ تی سی نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی ناوازه‌ترین دیزاین و هێزێكی یه‌كجار زۆره كه ده‌توانێت ركابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كان بكات له ڕووی خێراییه‌وه و به دوو شێوازی جیاواز دروست كراوه.
ئێچ تی سی نوێ جوانترین کامێرای بۆ دانراوە
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.20 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی Full HD كه ئه‌مه‌یش ڕه‌ونه‌قێكی زۆر جوانی به‌خشیووه به شاشه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌یش له‌ڕووی هێز و خێرایییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی باش دروست كراوه چونكه ڕامی سێ و چوار گێگابایتی هه‌یه و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 گێگاهێرتزه، ئه‌مه‌یش وای كردووه له بازاڕه‌كاندا به 196 دۆلار بفرۆشرێت.
ئێچ تی سی یان HTC یه‌كێكه له كۆمپانیایه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی خاوه‌ن كواڵێتی به‌رز و به‌هێز، HTC كۆمپانیایه‌كی چینییه له 15 ئایاری ساڵی 1997 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چار وانگ چۆ"، ئۆفیسی سه‌ره‌كییان له شاری "نیو تایپی"ه له تایوان كه ئێسته HTC یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خاوه‌ن داهاتێكی خه‌یاڵییه.