ڕووسل فیتالی، ڕاپه‌ری ناوداری جیهانی ناسراو به "ڕووس" له میانی به‌شداریكردنى له ئاهه‌نگى "وه‌رزانه‌ی ڕیاز"دا له سعوودیه سووكایه‌تی به ژنانى ئه‌و وڵاته ده‌كات و ڤیدیۆى سووكایه‌تییه‌كه‌ى میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ته‌نێته‌وه، سعوودیه‌كان دواى سزادانى ده‌كه‌ن.
سووكایه‌تى به ژنانى سعوودیا ده‌كات
ڕووس له كاتی گۆرانیدا دیارییه‌ك له هه‌وادارێكى ژنێكى سعوودى وه‌رده‌گرێت و به‌رزى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مه بۆمن گرنگترین دیارییه و تا به‌ره به‌یان بۆنى ده‌كه‌م، دیارییه‌كه‌یش جلى ژێره‌وه‌ی خانمه‌كه‌یه، به‌وهۆیه‌وه ڤدیۆیه‌كه‌ى له ته‌واوى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كردووه و دوایان كردووه ئاهه‌نگه‌كان له‌و وڵاته ڕابگیرێت چوونكه سووكایه‌تى به ژنانى سعوودیا ده‌كات.
ڕووس له‌كاتی گۆرانی گوتندا خۆى به ویستى خۆى ئه‌و پارچه‌یه به‌رز كردووه‌ته‌وه، بۆیه سعوودیه‌كانى توڕه كردووه.
ڕاپه‌ری ناوداری جیهانی "ڕووسڵ فیتالی" ناسراو به "ڕووس"، خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكایه و ته‌مه‌نى /26 ساڵه/ یه‌كێكه له ڕاپه‌ڕه ناوداره‌كانى دنیا، تاكو ه‌ئێسته خاوه‌نى شه‌ش ئه‌لبوومه، كۆنسێرتى له ته‌وواى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كردووه، یه‌كه‌م جاره له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له سعوودیه كۆنسێرت بۆ هه‌وادارانى ساز ده‌كات، كۆى داهاته‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته 19 ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، له ساڵى 2015ه‌وه یه‌كه‌م به‌رهه‌مى كرده‌وه كلیپى تا ئه‌وكات به‌رهه‌مه‌كانى ته‌نها له ڕێگه‌ى ده‌نگه‌وه بڵاو ده‌كرده‌وه.