پێنج ساڵه‌ و كۆكایینی بردووه‌ته‌ قوتابخانه‌وه‌

:: AM:07:41:20/11/2019 ‌

پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا باوكی منداڵێكی له‌ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تای گرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كیسێكی پڕ له‌ ماده‌ی كۆكایین له‌ نێو جانتاكه‌ی پێ گیراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی خۆی وه‌ك سپایده‌رمان پێشان بدات و كۆكایین به‌ هاوڕێ خوێندكاره‌كانی بدات.


ئه‌و منداڵه‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ویلایه‌تی ماساتشوستس و به‌ دووری 90 خوله‌ك له‌ ڕۆژئاوای شاری بۆستنی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و دوای ئه‌وه‌ی كیسه‌ كۆكایینه‌كه‌ی پێ بینراوه‌، قوتابییه‌كان مامۆستاكه‌یان له‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش ده‌سبه‌جێ پێوه‌ندی به‌ پۆلیس كردووه‌.

منداڵه‌كه‌ بڕێك كۆكایینی خواردووه‌ به‌ر له‌وه‌ی پۆلیس بگاته‌ شوێنی مه‌به‌ست، بۆیه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی پۆلیس، ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیش گه‌یشته‌ شوێنه‌كه‌ و منداڵه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و پشكنینی ته‌ندروستی گوێزرایه‌وه‌.
دوای ئاشكرابوونی پۆلیس هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌یان كیس كۆكایین و هیرۆینیان گرت
دواجار پۆلیس چوونه‌ ماڵی قوتابییه‌كه‌ و باوكی به‌ ناوی "بینی گارسیا"یان گرت و پشكنینی ماڵه‌كه‌یان كرد و 38 كیسی كۆكایین و 70 كیسی تری هیرۆرینیان له‌ ماڵه‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌.

بینی گارسیا به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌سبه‌جێ بۆ گرتووخانه‌ی تاوانه‌ مه‌زنه‌كان گواستراوه‌ته‌وه‌ و بڕیاری سبه‌ی چوارشه‌م یه‌كه‌م دادگایی كردنی ئه‌نجام بدرێ، تاوانی مامه‌ڵه‌كردن به‌ هۆشبه‌ر و پێدانی به‌ منداڵان به‌ دوو تاوانی قورس داده‌نرێن و پێشبینی ده‌كرێ توندترین سزا به‌سه‌ر گارسیا بسه‌پێنرێت.

 



وشە - باز ئه‌حمه‌د