له وه‌رزی زستان و سه‌رما ڤایرۆسه‌كان به ته‌واوی چالاك ده‌بن و زۆرترین خه‌ڵك تووشی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نلفه‌وه‌نزای وه‌رز ده‌كه‌ن، توێژینه‌وه‌كانیش باشترین و خێراترین چاره‌سه‌ر پێشنیاز ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به خواردنی زینك ده‌توانن له ماوه‌ی 24 سه‌عات كۆنتڕۆڵی هه‌ڵامه‌ت بكه‌ن.
زینك یه‌كێكه له كانزا پێویسته‌كان و جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕۆژانه پێویستی پێیه‌تی، ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی حه‌ب یان شرووب بخورێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێ به خێرایی هه‌ڵامه‌ت كۆتایی پێ بهێنێت و ته‌ندروستیتان باش بكاته‌وه.
خێراترین چاره‌سه‌ر بۆ كۆتاییهێنان به هه‌ڵامه‌ت تا ئێسته دۆزرابێته‌وه
ڤایرۆسی رهینۆڤیرۆس هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت له زستان و له سیسته‌می هه‌ناسه‌دان گه‌شه ده‌كات و له لووت و قوڕگ ده‌مێنێته‌وه، زینك به ڕێگرێكی سه‌رسه‌ختی گه‌شه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ناو ده‌برێ و لینجه ماده كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌و ژینگه له‌باره‌ی سه‌رما بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ی دروست كردووه، به ته‌واوی كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
له ته‌ك ئه‌و سووده گرنگه‌ی و خێرا له‌ناوبردنه‌ی هه‌ڵامه‌تیش، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خواردنی حه‌ب و شرووبی ئاماده‌كراوی زینك ده‌بێ به پێی ڕاوێژی پزیشك بێ، سه‌ره‌تا پێوانه‌ی ئاستی زینك له جه‌سته‌تان بكرێ، به پێچه‌وانه‌وه زۆربوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری ڕێژه‌ی ئه‌و كانزایه له جه‌سته‌یش زیان و كاریگه‌ری خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.