پێگه‌ی "
فه‌رفیش"ی میسری، راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌ندانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر حیجابیان كردووه، ئاكام بیركردنه‌وه‌یان گۆڕاوه و فڕێیان داوه. ئه‌مه‌یان وێڕای ئه‌وه‌ی تووشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه بوون. خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌ستخۆشییان لێ كردوون. دوا كه‌سیش له‌ناویاندا سابرین بووه.
ڕەخنەی زۆریان لەلایەن ئیسلامییەکانەوە لێ گیراوە
جیا له سابرین كه ئێسته بێ حیجاب ده‌رده‌كه‌وێت، سوهێر ره‌مزیی ئه‌كته‌ریش كه زیاتر له 20 ساڵ حیجابی كردووه و باڵاپۆش بووه، هاوكات له كاری هونه‌ریی دور كه‌وته‌وه، دواتر له دیمانه‌یه‌كدا به‌بێ حیجاب ده‌ركه‌وت و ئه‌وه‌یش بووه هۆی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و فه‌رامۆشی كردوون و تا ئێسته به‌بێ حیجاب ده‌رده‌كه‌وێ.
شه‌هیره كه ئه‌كته‌رێكی ناوداره و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند مه‌حموود یاسینه، ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ حیجابی بۆ داپۆشینی پرچی به‌كار هێناوه، به‌ڵام له‌ناكاودا فڕێی دا بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ره‌خنه‌ی به‌رانبه‌ره‌كانی بدات، هاوكات خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌ستخۆشییان لێ كرد.
عه‌بیر سه‌بری كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی ناوداری میسرییه، له 2002دا بڕیاری دا حیجاب بكات، به‌ڵام له 2010دا فڕێی دا و وه‌ك ئه‌كته‌ره مۆدێرنه‌كه خۆی ده‌رخسته‌وه.
شاهینازی گۆرانیبێژیش كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بۆ داپۆشینی پرچی حیجابی به‌كار هێناوه و له گۆرانیگوتن دوور كه‌وته‌وه، دواتر له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه و حیجابه‌كه‌ی فڕێ دا و ده‌ستی به گۆرانیگوتن كرده‌وه.
نورهانی ئه‌كته‌ریش دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی كرد و له دنیای نواندن دوور كه‌وته‌وه، حیجابی كرد، به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی، دیسان حیجابه‌كه‌ی فڕی دا و هاته‌وه ناو گۆڕه‌پانی هونه‌ری.
ئیمان ئه‌لعاسی كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی میسرییه، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دوور كه‌وته‌وه و حیجابی كرد، دوای ماوه‌یه‌ك په‌شیمان بووه‌وه و رای گه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ له دنیای نواندن دور بكه‌وێته‌وه، بۆیه حیجابه‌كه‌ی فڕێ دا و گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو ناوه‌ندی هونه‌ری.
جیا له‌وانه‌ی راپۆرته‌كه ناو و وێنه‌یانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، زۆر زیاترن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی حیجابیان فڕێ داوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوه‌ندی هونه‌ری. هه‌ندێكیشیان تا ئێسته به‌رده‌وامن.