وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌ك سزا ده‌دات كه پێوه‌ندییان به‌سه‌رچاوه‌ى دارایى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه هه‌بووه، زۆربه‌شیان له توركیان، هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانیش ده‌ڵێن توركیا په‌ناگه‌یه‌كى ئارامه بۆ پاره‌ى داعش.
به‌هۆى پاره‌ى داعش چه‌ند رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كى تورك سزا ده‌درێن
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له هاوینى 2014 ده‌ستى به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كى زۆرى عێراق و سووریا گرت و نزیكه‌ى سێ ساڵ ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه سه‌پاند. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ ساڵه داعش داهاتى نه‌وت ئه‌و ناوچانه‌ى بردووه و هه‌روه‌ها به‌رێى ئه‌نجامدانى چه‌ندان تاوانى تر پاره‌ى ده‌ست كه‌وتووه. به‌گوێره‌ى چه‌ند مه‌زه‌نده‌یه‌ك داعش له‌م ماوه‌ى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى زیاتر له ملیارێك دۆلارى ده‌ست كه‌وتووه. به‌ڵام دواى نه‌مانى داعش و رووخانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له ئادارى رابردوو له شارۆكه‌ى باغووز، پرسیارێك له‌لایه‌ن چاودێرانى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هاپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش دروست بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پاره زۆره‌كه‌ى داعش له كوێیه؟
وه‌ڵامى جۆراوجۆر بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌یه، رۆژنامه‌ى ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ر له‌گه‌ڵ رووخانى ده‌سه‌ڵاتى تیرۆریستى داعش له باغووز گومان له‌وه ده‌كه‌ن، بڕێكى زۆر له پاره‌كه ره‌وانه‌ى توركیا كرابێت. دوێنیش وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیا و كه‌سێك سه‌پاند به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان به دارایى داعشه‌وه هه‌یه، زۆربه‌شیان له توركیان.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێك ده‌ڵێ،" لیستێكى نوێ و ره‌شى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى ده‌كات كه توركیا هێشتا یاریگه‌یه‌كى په‌سه‌نده بۆ رێكخراوى تیرۆرسیتى داعش، چونكه ئه‌م رێكخراوه له‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه بیكات به په‌ناگه‌یه‌كى پارێزراو بۆ تۆڕه داراییه‌كانى خۆى كه له كاره تیرۆریستییه‌كانى پشتیان پێ ده‌به‌ستێت".
له‌راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب هاتووه، ئه‌م زانیارییانه‌ى دوێنێ ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوان و خۆده‌رخستنانه یه‌ك ناگرێته‌وه كه توركیا بڵاویان ده‌كاته‌وه، چونكه حكوومه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وا ده‌رده‌خات له به‌شداربووى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، رۆڵى هه‌بووه له دۆزینه‌وه و چاودێریكردنى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى كه دواجار له مانگى رابردوو له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه له گوندێكى نزیك شارى ئیدلب له نزیك سنوورى توركیا كوژرا.
دوێنێ دووشه‌م وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر پێنج قه‌واره و چوار كه‌سایه‌تى سه‌پاند گوایه پاڵپشتى داعش ده‌كه‌ن له‌ڕووى داراییه‌وه.
داعش نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلارى جێهێشتووه
نووسینه‌گه‌ى چاودێرى سه‌رچاوه داراییه بیانییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سایه‌تى و قه‌وارانه پاڵپشتى دارایى ده‌كه‌ن و له‌ڕووى داراییه‌وه ئاسانكارى بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى جێى سه‌ره‌نج بێت زۆربه‌ى سزادراوه‌كان له توركیان. له‌وانه سێ كۆمپانیا و دوو كه‌سایه‌تى له توركیان و قه‌واره‌یه‌ك و كه‌سایه‌تییه‌ك له ئه‌فغانستان و كه‌سێكیش له كوێته و تاكه قه‌واره‌یه‌كیش له سووریایه.
ستیڤن منیوشین وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێك رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "دواى پرۆسه‌ى له‌ناوبردنى به‌غدادى، حكوومه‌تى تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى تیرۆه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ناوبه‌رێت". روونیشى ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌وه له‌م ئامانجه به‌شدار ده‌بێت كه هه‌وڵ ده‌دات سه‌رچاوه داراییه‌كانى داعش له‌ناو به‌رێت.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌و لیسته نوێیه‌ى ئه‌مه‌ریكا وێنه‌یه‌كى خۆڵه‌میشى له پێوه‌ندى نێوان توركیا و داعش ده‌خاته‌ڕوو كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌یه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنى توركیاوه پڕوپاگه‌نده‌ى بۆ ده‌كرێت گوایه ئه‌نكه‌ره لایه‌نێكى كاریگه‌ر بووه له شه‌ڕى له‌ناوبردنى داعش.
دواى كه‌وتنى داعش چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى بڵاویان كرده‌وه، مه‌زنده ده‌كرێت به‌شێكى زۆر له پاره‌ى داعش بۆ توركیا گوێزرابێته‌وه. له‌وانه‌ى رۆژنامه‌ى زه ئه‌تلانتیك The Atlantic له راپۆرتێكدا بڵاوى كردبووه‌وه پاره‌یه‌كى زۆرى دعش ره‌وانه‌ى توركیا كراوه، چه‌ند به‌رپرسێكى ته‌ناهى عێراق بۆ رۆژنامه‌كه باسیان له‌وه كردبوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى داعش ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌بووه نه‌وه‌ك ته‌نیا له كاتى رووخانى ده‌سه‌ڵاته‌كه.
وه‌ك له راپۆرته‌كان ده‌رده‌كه‌وێت پاره‌كه‌ى داعش كاتێك ره‌وانه‌ى توركیا كراوه، وه‌ك پاره یان زێڕ له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه هه‌ڵگیراون كه ئه‌و كه‌سانه‌یش سه‌ر به رێكخراوى داعشن. به‌رپرسانى وڵاتانى ئه‌وروپا چه‌ند جارێك باسیان له‌وه كردووه، بۆ كاریگه‌ركردنى شه‌ڕى دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بێ سه‌رچاوه‌ى داراییان وشك بكرێت، پێشتریش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ندان كۆنگره كراوه.
راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب" باس له‌وه ده‌كات، له‌وانه‌یه توركیا بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى هێزى خۆى له سووریا چاوپۆشى له جموجووڵى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كردبێت، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره نه‌ك ته‌نیا ئه‌م هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و به‌شدار بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئێسته‌یش سووره له‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و تیرۆریستانه به وڵاتانى خۆیان بداته‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌تى.