سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان زانیاری له‌باره‌ی بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕِان له په‌رله‌مانی كوردستان، له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، له‌م ڕۆژانه‌دا پرسیاری زۆر كراوه له‌سه‌ر بڕینی ده‌رماڵه‌ی 150 هه‌زاریی مامۆستایان و چه‌ندان جۆری تری ده‌رماڵه، ته‌نانه‌ت باس له ده‌رماڵه‌ی خواردن و ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی هێزه ته‌ناهییه‌كانیش ده‌كرێت.
ده‌رماڵه ڕێك ده‌خرێته‌وه
عه‌لی ده‌ڵێت، له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له وه‌زاره‌تی دارایی، به دواداچوونی ته‌واومان كردووه نه بڕیارێك هه‌یه نه كۆبونه‌وه‌یه‌ك كراوه نه خاڵێك جێگیر كراوه باس له بڕینی هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌ك بكات و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا گوتراوه ده‌رماڵه ڕێكبخرێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی بڕینی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران هه‌یه و چاوهرَێ ده‌كرێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رماڵه ڕێكبخاته‌وه.