فیفی عه‌بده، خانمه هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكاری ناوداری میسری، ده‌بێته بڕاندنى ڕێكلامى گۆڤاره‌كان و به‌رناكه‌وێت بۆ وێنه گرتن، ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه دێت ماوه‌ى پێشوو گۆڤاری "vouge arabia" كه تایبه‌ته به هونه‌رمه‌نده ناوداره عه‌ره‌بییه‌كان به‌لام مانگی جارێك وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا ده‌كاته به‌رگی گۆڤاره‌كه‌ی، بۆ ئه‌و جاره كڕیارانی گۆڤاره‌كه تووشی شۆك بوونه به وێنه‌كانی فیفی و بووه به‌رگى سه‌ره‌كى ئه‌و گۆڤاره.
واى كرد ببێته وێنه‌ى سه‌ره‌كى گۆڤارهكهيان
خانمه هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكاری ناوداری میسری فیفی عه‌بده، له فۆتۆشوتێكی تایبه‌تی جیاوازی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی به ڕووخسارێكی جیاواز خسته‌ڕوو.
جارێكى تر فیفی له وێنه‌كان به سادهییهكانی خۆیی و به شكۆیه‌كی كلاسیكی ده‌ركه‌وتووه، گۆڤاره‌كه به گه‌وره‌یی نوسیوویه‌تی، "به‌لێ ئه‌م جوانییه‌ى فیفی سه‌ماكاری ناوداری عه‌ره‌بی و میسڕییه، واى كرد ببێته وێنه‌ى سه‌ره‌كى گۆڤاره‌كه‌مان".
فیفی عبده سه‌ماكه‌رێكی به‌ناوبانگی میسڕه ته‌مه‌ن /69 ساڵه/ له قاهیره له دایك بووه، وێرای سه‌ماكردن له چه‌ندان فیلم و درامای عه‌ره‌بی به‌شداری كردووه، ته‌نانه‌ت به‌شداری له فیلمی فارسیش كردووه.