چۆن دەزانی کەسێک تووشی ڕۆماتیزم بووە؟

:: PM:10:16:26/11/2019 ‌

دەتوانین بڵێین یەکێک لە مەترسیدارترین نەخۆشییەکانی تووشی مرۆڤ دەبێ، بریتییە لە ڕۆماتیزم، هۆکاری ئەم مەترسییەشی زیاتر بۆ ئاڵۆزییەکەی دەگەڕێتەوە، چونکە ڕه‌نگه‌ تاكه‌ نه‌خۆشی بێت هێشتا به‌ ته‌واوی وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌، بۆچی دوو كه‌س له‌ یه‌ك ماڵ و ژینگه‌دا، یه‌كێكیان تووش ده‌بێ و ئه‌وی تر تووش نابێ!

ڕۆماتیزم، ئه‌و ئازاره‌ی تووشی جومگه‌كانی ئێسك ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگریی شانه‌ی جومگه‌كان لاواز بێت، تا ئێسته‌ش زانایان بۆ چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێن و هۆكارێكی دیاریكراویان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند ڕاستییه‌كیان له‌سه‌ری دۆزیوه‌ته‌وه‌:

- ژنان له‌ پیاوان زیاتر تووشی ڕۆماتیزم دبن.
- ڕۆماتیزم ته‌مه‌نی بۆ نییه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ هه‌ر كاتێكدا بێت تووشی مرۆڤ ببێت، به‌ڵام زۆربه‌ی تووشبووان له‌ نێوان 40 بۆ 60 ساڵن.
- بوونی كه‌سێك له‌ خانه‌واده‌یه‌كدا كه‌ تووشی ڕۆماتیزم بووه‌، به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی تریش ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تووش ببن.
- جگه‌ره‌ ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به‌ ڕۆماتیزم زیاد ده‌كات.
- قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاد، هۆكارێكی تووشبوونی كه‌سه‌كانن به‌ ڕۆماتیزم.
- تووشبوون به‌ به‌كتریای ڤایرۆسی كه‌ تایه‌كی زۆری له‌گه‌ڵدایه‌ و به‌ تای ڕۆماتیزم ناسراوه‌، هۆكارێكی تره‌.
- زۆر سه‌رمابوون و كه‌وتنه‌ به‌ر ته‌ڕییه‌وه‌، ڕۆماتیزم تووشی مرۆڤ ده‌كات.

ڕۆماتیزم چییە؟
ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی، بریتییە لە نەخۆشییەکی بەرگری خۆی کە لە بنچینەوە کار لە جومگەکان دەکات. بەشێوەیەکی سەرەکی دەبێتە ھۆی گەرمبوون، ھەڵئاوسان، وە ئازاری جومگە. ئازار وە وشکبوون بەزۆری خراپتریش بەدوای خۆیدا دەھێنێت. بەشێوەیەکی گشتی، مەچەک وە دەست توش دەبن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی ھەمان جومگە لە ھەردوو بەشی لاشە توش دەبێت. ھەروەھا نەخۆشیەکە لەوانەیە کار لە بەشەکانی تری لاشە بکات. لەوانەیە ببێتە سەرەنجامی کەمی ژمارەی خڕۆکە سوورەکان، ھەڵئاوسان لە دەوروبەری سییەکان، وە ھەڵئاوسانی دەوروبەری دڵ. تا وە کەمی وزە ھەروەھا لەوانەیە دەرکەون. بەزۆری، دەرکەوتەکانی وردە وردە لە ھەفتەوە بۆ مانگ دەردەکەون.

لە کاتێکدا ھۆکاری ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی ڕوون نییە، باوەڕ وایە کە پەیوەندی بەھۆکاری بۆماوەی یان ژینگەییەوە ھەبێت. ھۆکاری بنچینەی کۆئەندامی بەرگری لاشە دەگرێتەوە کە ھێرش دەکاتە سەر جومگەکان. ئەمەش سەرئەنجام دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسان و ئەستوربوونی کیفی جومگە. وە لە ھەمان کاتیشدا کار لە ئێسک و کڕکڕاگەکانی تر دەکات. دەستنیشانکردنی بەزۆری پشت دەبەستێت بە دەرکەوتن و نیشانەکانی کەسی نەخۆش. تیشکی-X یان تاقیکردنەوەی تاقیگەی لەوانەیە پشتگیری دەستنیشانکردن بکات یان ئەو نەخۆشیانە دوور بخاتەوە کە ھەمان دەرکەوتەیان ھەیە. ئەو نەخۆشیانەی کە ھەن لەم شێوەیە ئەمانە دەگرێتە خۆی گورگە سورە، ھەوکردنی جومگەی ئێسک وە ئازاری درێژخایەنی ئێسک و ماسولکەکان.

ئامانجەکانی وەرگرتنی دەرمان بریتیین لە کەمکردنەوەی ئازار، کەمکردنەوەی ھەلئاوسان وە زیادکردنی تێکڕای فرمانی کەسی. لەوانەیە ئەمانە یارمەتیبدرێن لەلایەن ھاوسەنگکردنی پشوو وە ڕاھێنان، بەکارھێنانی شەپک یان ھەڵپەساردن، یان بەکارھێنانی ئامێری یارمەتیدەر. دەرمانی ئازار، ستیرۆید، وە NSAID بە زۆری بەکاردەھێنرێن بۆ دەرکەوتەکانی. دەرمانی گۆڕەری-نەخۆشی دژە ڕۆماتیزم DMARDs، وەکو دەرمانی دژە ھەڵئاوسان وە MTX، دەکرێت بەکاربھێنرێت بۆ کەمکردنەوەی پڕۆسەی نەخۆشیەکە. DMARDs'ی بایۆلۆجی دەتوانرێت بەکاربھێنرێت کاتێک چارەسەرییەکانی کە بێسود دەبن. ھەرچۆنێک بێت، لەوانەیە کاریگەری گەورەتری پێچەوانەیان ھەبێت دەرمانەکان. نەشتەرگەری بۆ چاککردنەوە، جێگرتنەوە یان چاندنی جومگەکان یارمەتیدەرە لە ھەندێک حاڵەت. زۆربەی چارەسەرە چێگرەوە دەرمانییەکان بە بەڵگە پشتگیری ناکرێن.

جومگەکان
ھەوکردنی جومگەکان ھەڵئاوسانی پەردەی جومگەیی دەگرێتە خۆی. جومگەکان ھەڵدەئاوسێن، تەنکتر، گەرمتر دەبن، وە داخوران سنوور بۆ جوڵەی جومگەکان دادەنێت. بەپێی کات، چەند جومگەیەک کاریان تێدەکرێت (ھەوکردنی فرە جومگەیی). بە شێوەیەکی گشتی جومگە بچووکەکانی دەستەکان، پێیەکان وە بڕبڕەی مل تووشدەبن، بەڵام جومگە گەورەکانیش وەکو شان و ئەژنۆ دەکرێت تووشببن. ھەوکردنی پەردەی جومگە دەکرێت ببێتە ھۆی توندبوونی جومگە لەگەڵ لە دەست دانی جوڵە وە ھەروەھا ڕووشاندنی سەر ڕووی جومگە کە دەبێتە ھۆی شێواوی وە لەدەستدانی فەرمان.

چاره‌سه‌ری ڕۆماتیزم چییه‌؟
هه‌تا ئێسته‌، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جۆری ڕۆماتیزم دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕ و كۆتای بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، هه‌میشه‌ له‌ ڕێی ده‌رمانی ئازارشكێنه‌وه‌، چاره‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان داده‌نێن كه‌ بریتی نییه‌ له‌ چاره‌سه‌رێكی باش، به‌ڵكوو ته‌نیا نه‌هێشتنی ئازاره‌كه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی.
ڕه‌نگه‌ كاریگه‌رترین چاره‌سه‌ری ڕۆماتیزم، وه‌رزش بێت، به‌تایبه‌تی مه‌له‌وانی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی جوڵه‌ی هه‌موو جه‌سته‌.


وشە - كوردۆ شابان