سێ هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی بێ‌تاوان دوای 36 ساڵ مانه‌وه‌یان له گرتووخانه، دواجار بێ‌تاوانیان بۆ دادگا ڕوون بووه‌وه و بڕیاری ئازادكرنیان بۆ ده‌ركرا.
ئه‌لفرید تشیستنات، رانسوم واتكینز، ئه‌ندرۆ ستیوارت، 36 ساڵ پێش ئێسته به تۆمه‌تی كوشتنی دویویت داكیتی ته‌مه‌ن 14 ساڵ تۆمه‌تباركران و بڕیاری گرتنیان درا و دواتر له 1983 دادگا دووپاتی كرده‌وه كه تاوانه‌كه له نێوان ئه‌و سێ كه‌سه‌وه ئه‌نجام دراوه و فه‌رمانی زیندانی هه‌میشه‌یی بۆ ده‌ركردن.
ئه‌وكاته‌ی ئه‌و سێ هاووڵاتییه
گیران، دوانیان ته‌مه‌نیان 16 ساڵ و یه‌كێكیشیان 17 ساڵ بوو، ئێسته ته‌مه‌نی هه‌ر سێكیان گه‌یشتووه‌ته 55 ساڵ و ته‌واوی ژیانیان له گرتووخانه به‌سه‌ر برد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام دا بێت.
له 17 ساڵی چوونه گرتووخانه‌وه و له 55 ساڵی دێنه ده‌ره‌وه
ئه‌و ڕووداوه له شاری بالتیمۆری ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا، هه‌رچه‌نده دادگا 36 ساڵ پێش ئێسته داوای له تشیستنات كرد، كه دان به تاوانه‌كه‌ی بنێ، بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌یان سووكتر بكرێ، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، دان به تاوانێك ده‌نێ كه ئه‌نجامی دابێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی له‌و تاوانه نه‌بووه.
دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه تشیستنات وازی له بێتاوانی خۆی نه‌هێنا و به‌رده‌وام له ڕێی پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی تری ده‌خسته به‌رده‌م دادوه‌ر، تا دواجار دادگا باوه‌ڕی به دوا به‌ڵگه‌ی هێنا و بێتاوانی سه‌لماندن و هه‌رسێكیان ئازاد كران.