كۆمپانیای كاو كۆرپهرهیشنی ژاپۆنی تایبه‌ت به دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری ڕای گه‌یاند، كه جۆره سپرایهكیان دروست كردووه، كه پێویستی مرۆڤ به ته‌واوی نوێ ده‌كاته‌وه و هیچ جۆره چرچ و لۆچێكی پیربوون ناهێڵێت و بڕیاره له چواری مانگی داهاتوو به فه‌رمی بڵاوی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و سپرایه ناوی لێ نراوه
Est كاتێك له پێستی ڕووخساری ده‌ده‌ن، هاوشێوه‌ی پێستێكی ده‌ستكرد له‌سه‌ر ڕووخسارتان ده‌رده‌كه‌وێ و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ پێستی ڕاسته‌قینه یه‌ك ده‌گرێ و هیچ جۆره چرچ و لۆچێكی پیری ناهێڵێت.
به به‌كارهێنانی توێژێكی نوێی پێست له‌سه‌ر ڕووخسارت دروست ده‌بێ و په‌ڵه و چرچ و لۆچی له‌ناوده‌بات
كۆمپانیای كاو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، كه ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان هه‌موو عه‌یب و كێشه‌كانی پێشت و خاڵ و په‌ڵه و چرچ و لۆچ له‌ناوده‌بات و ئه‌و توێژه‌ی له‌سه‌ر پێستیش دروستی ده‌كات، یارمه‌تی شێداربوونی پێست و دابینكردنی خۆراكی پێویست بۆ پێست ده‌دات و زۆرترین سوودی بۆ پێست ده‌بێت.
ئه‌و پێسته ده‌ستكرده هاوشێوه‌ی ته‌نێكی ڕیشاڵ به ڕووخساره‌وه ده‌نووسێت،بڕیاره له چواری كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵ واته هه‌فته‌یه‌كی تر به فه‌رمی بخرێته بازاڕه‌وه و نرخیشی ده‌گاته 110 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.