هه‌مووتان ئه‌وه‌تان زانیوه، كه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه و هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی دووركه‌وتنه‌وه‌یش له زۆر نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستی، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه زۆر خواردنی ئاو ئه‌گه‌ر له پێویستی زیاتر بێ، زیانی زۆری بۆ مرۆڤ ده‌بێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یشی هه‌یه مرۆڤ تووشی مه‌رگ بكاته‌وه.
مۆرگان سات پسپۆر و پزیشكی ته‌ندروستی گشتی و خۆپارێزی
ده‌ڵێ، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی زیاتر له سێ كوپ و نیو یان چوار كوپ ئاو له سه‌عاتێكدا، زۆر مه‌ترسیداره و زیانی گه‌وره به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی سۆدیۆم له خوێن دا.
سۆدیۆم له جه‌سته كه‌م ده‌كات و تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشیتان ده‌كات
ئاماژه‌ی داوه، كه كه‌مبوونه‌وه‌ی سۆدیۆم له خوێن یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كانو كێشه‌كانی رشانه‌وه و سه‌رئێشه و ته‌نانه‌ت مه‌رگی پێشوه‌خته‌یش به دوای خۆی دا ده‌هێنێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر له ڕۆژێكدا زیاتر له حه‌وت جار ته‌نیا بۆ میزكردن و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاوی له‌شت سه‌ردانی توالێتت كرد، ئه‌وا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تووشی گرفتی زۆر زیاد له پێویست خواردنه‌وه‌ی ئاو بوویت و پێویسته سنوورێكی بۆ دابنێت، تا تووشی نه‌خشییه جۆراوجۆره‌كانت نه‌كات، پزیشكان ده‌ڵێن، هه‌موو شتێك سنووری زۆری حۆی هه‌یه، به‌ڵام هاوكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه هه‌ر شتێك زیاد له پێویست بیخۆن یان بیخۆنه‌وه زیانی گه‌وره‌ی به ته‌ندروستیتان ده‌گه‌یه‌نێت.