دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندان خولی فێستیڤاڵی كوردستان – ھه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ھه‌ولێر، بۆ یه‌كه‌م جار له ھه‌رێمی كوردستان دیداری نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌نیمێشنی له ھه‌ولێری پایته‌خت ساز كرد، له‌و دیداره‌شدا 50 فیلم له پێشبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات بوون و له ناویشیاندا چوار به‌رھه‌م خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلم و باشترین بیرۆكه و ده‌رھێنانیان پێ به‌خشرا.
دیداره‌كه سێ ڕۆژی خایاند و بوو به یه‌كه‌مین ئه‌زموونی سینه‌مای ھه‌ولێر له‌و بواره‌دا، پێشتر له ھیچ پارێزگایه‌كی تری كوردستان و عێراقیش ئه‌نجام نه‌دراوه كه به ئاماده‌بوونی میوانانی بیانی به‌ڕێوه بچێت، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ڕۆژه‌شدا پایته‌خت كه‌شێكی ھونه‌ری به‌خۆیه‌وه بینی و بینه‌ری فیلمه‌كانیش ئاماژه‌یان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی بواری سینه‌ما ده‌كرد، كه ھه‌میشه ھه‌نگاو ده‌نێت بۆ باڵابوونی ئه‌و ھونه‌ره له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌زموونێكی نوێ بۆ سینه‌مای هه‌ولێر
ئه‌وه‌ی كه پێشكه‌ش كرا، ته‌نیا دیدارێكی سینه‌مایی نه‌بوو، به‌ڵكو كاركردن بوو بۆ ھه‌نگاونان به‌ره‌و ھونه‌رێكی تازه له بواری سینه‌مادا، ئه‌ویش (ئه‌نیماتۆر- ئه‌نیمێشن)ـه، كه له عه‌قڵی بینه‌ری كوردیدا شتێكی نوێیه، تا ئێسته‌یش ده‌رھێنه‌رانی كورد خۆیان له‌و بواره نه‌بینیبووه‌وه، مه‌گه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو نه‌بێ كه ده‌رھێنه‌رانی كورد به عه‌شقه‌وه ڕوویان له‌و ھونه‌ره كردووه، سینه‌مای ھه‌ولێریش بۆ یه‌كه‌م جار كاروانی پڕۆژه ھونه‌رییه‌كانی له فێستیڤاڵ و به‌رھه‌مھێنانی فیلمی كورت و درێژی سینه‌مایی ھه‌نگاوی نا به‌ره‌و سازكردنی دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمی ئه‌نیمێشن كه تا ھه‌نووكه له ئاستی كوردستان و عێراقیش نه‌كراوه، یه‌كه‌مین دیدار بوو له ھه‌ولێر ئه‌نجام درا و بووه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی سینه‌مای هه‌ولێر.
پێشمه‌رگه له ھه‌ر كوێ بێت، ئه‌و ناوچه‌یه ئارامه و ڕووه و ئاوه‌دانی ھه‌نگاو ده‌نێت
شاخه‌وان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری سینه‌مای ھه‌ولێر به ھاوكاری پشتیوان عه‌بدوڵا ڕه‌خنه‌گری بواری سینه‌ما، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌و دیداره ئه‌نجامیان دا كه بوو به ده‌ستپێكێكی جوان له ناو كاری ئهنیمێشندا، ھاوكات میوانداریی چه‌ند وڵاتێكی جیاواز گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌یه كه سه‌قامگیری كوردستان ڕێخۆشكه‌ره بۆ پێكه‌وه كاركردن بۆ ھه‌نگاونان به‌ره‌و پێشبردنی زمانی سینه‌ما له دنیادا.
قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له ناو ئه‌نیمێشنی كوردیدا
یه‌كێك له به‌رھه‌مه ھه‌ره دیار و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌و دیداره‌دا، پێشكه‌شكردنی ترایلهرێك بوو كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسی له قوربانیدانی پێشمه‌رگه ده‌كرد كه چۆن به‌ره‌نگاری تیرۆرستانی داعش بووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رھه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ھه‌ولێر به‌رھه‌م ھێنراوه و له ساڵی 2020ـش كۆتا به كاره ھونه‌رییه‌كانی دێت، كاتێك كه ترایله‌ری ئه‌و به‌رھه‌مه‌ش نیشان درا، جۆرێك له حه‌ماسه‌تی به بینه‌ری فیلم ده‌به‌خشی، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ قوربانیدانی پێشمه‌رگه كه چه‌ند بوێرانه ڕووبه‌ڕووی ھێزێكی ترسناك بووه‌ته‌وه و نه‌ك خوێنی به‌خشی بێت به كوردستان، به‌ڵكو پارێزگاری له مانه‌وه‌ی گه‌لانی دنیایش كردووه به‌وه‌ی كه ئه‌فسانه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه تێكشكێنراوه، ھاوكات به ڕوونی به بینه‌ر ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه له ھه‌ر كوێ بێت، ئه‌و ناوچه‌یه ئارامه و ڕووه و ئاوه‌دانی ھه‌نگاو ده‌نێت.
میوانه ڕووحسووكهكانی ھه‌ولێر كێ بوون؟
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و دیداره‌دا، سێ ڕۆژی به‌رده‌وام نه‌وه‌یه‌كی ھونه‌رمه‌ندی گه‌وره فه‌رید ئه‌تڕه‌ش كه ناوی (موزانه ئه‌تڕه‌ش) بوو، وه‌ك میدیاكارێك له ھۆڵه سینه‌ماییه‌كان به جلی كوردییه‌وه ده‌بینرا، له پاڵ ئه‌ویشدا چه‌ندان كه‌سایه‌تیی دیار و به‌رچاو له ژاپۆن و خوارووی عێراق و سووریا و وڵاتانی تر میوان بوون و ئاماژه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه ھونه‌رییه‌كه ده‌كرد، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌وه ده‌ربڕی كه ئاماده‌ن ھاوكاربن له به‌رده‌م كاره ھونه‌رییه‌كانی سینه‌مای ھه‌ولێر بۆ ساڵی داھاتوو.
په‌یامێك له سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ فیلمسازان
له دوا ساته‌كانی كۆتایی ئه‌و دیداره، زیره‌ك كه‌مال نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێمی وه‌ك نوێنه‌ری (نێچیرڤان بارزانی) خوێنده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی دیداره كرد و به‌خێرھاتنی گه‌رمی میوانانی ئه‌و دیداره‌ی كرد، پشتیوانی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ھه‌رێمیشی بۆ كاره ھونه‌رییه‌كان دووپات كرده‌وه. ھاوكات ڕای گه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌و دیداره به پرۆگرامێك ساڵانه به‌ڕێوه بچێت، پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ئه‌و دیداره‌ی پێشكه‌شی ڕێكخه‌رانی دیداره‌كه كرد.
دیداری ئه‌نیمێشن به خه‌ڵات به‌كۆتا ھات
كۆتا ڕۆژی دیداره‌كه، رێوڕه‌سمێك ساز كرا كه بریتی بوو له دیاریكردنی باشترینه‌كانی ئه‌و دیداره كه له‌سه‌ر ده‌ستی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ و باڵا بۆ ھه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم دانرابوو، ئه‌وانیش بریتی بوون له سامان عومه‌ر، مه‌ھدی عه‌باس، نه‌جاح ئیبراھیم، له ناویشیاندا خه‌ڵاتی باشترین بیرۆكه‌ی فیلم به ده‌رھێنه‌ر سامی كاكه به‌خشرا و باشترین فیلمیش به (ئه‌نه‌س مووسه‌وی) به‌خشرا و له پاڵ ئه‌وانیشدا دوو ده‌رھێنه‌ری تر بوونه خاوه‌نی خه‌ڵات.
به‌مه‌ش یه‌كه‌م دیداری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نیمێشن به كۆتا ھات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له ساڵی داھاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، خولی دووه‌می به‌ڕێوه بچێت.