له‌چوارچێوه ئاماده‌كارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م، ئێسته بانگه‌شه‌ی كاندیدی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستی پێ كردووه، جیا له‌وه‌ی كاندیده‌كانی ئه‌و حزبه دروشمی جۆراوجۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام دروشمی یه‌كێك له كادره‌كان بووه‌ته گاڵهجاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستێ، هه‌رچه‌نده تا ئێسته گومان له‌سه‌ر دواخستنی هه‌یه، به‌ڵام كادرانی ئه‌و حزبه به توندی كه‌وتوونه‌ته بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان تا له‌ڕێی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه ببنه ئه‌ندامی كۆنگره.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه‌ته جێی گاڵته‌جاڕی هاووڵاتییان
كادرێكی یه‌كێتی له مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی ئه‌و حزبه به‌ناوی خه‌سره‌و كوێخا پۆسته‌رێكی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له ته‌نیشت وێنه‌كه‌ی خۆی وێنه‌ی ئه‌ژدیهایه‌كی سوور و سپی داناوه هاوكات نووسیویه‌تی، "ئه‌ژدیها ڕوو سوور و سپییه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی 24ی ڕاپه‌ڕین" واته خۆی وه‌ك ئه‌ژدیها بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی داناوه.
ئه‌و پۆسته‌ره كه "وشه" وێنه‌یه‌كی بڵاو ده‌كاته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه‌ته جێی گاڵته‌جاڕی هاووڵاتییان و زۆر له هاووڵاتییان پێیان وایه یه‌كێتی ته‌نیا له‌و ئه‌ژدیهایه‌ی كه‌م بووه و چه‌ندان كۆمێنێتیشی بۆ نووسراوه.