هه‌ندێك كه‌س شه‌رم ده‌كات له شوێنان پژمه بكات، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات بیشارێته‌وه و نه‌یه‌ڵێ بێته ده‌ر یان لووت و ده‌می ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێ نه‌یه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی لێی دانیشتووه، بێزاری دروست نه‌كات، به‌ڵام پزیشكه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گرتنه‌وه‌ی پژمین مه‌ترسیی زۆری هه‌یه و ئه‌گه‌ری مردنیشی پێوه‌یه.
ڕەنگە بە گەڕانەوەی پژمە بتکوژێ
پزیشكه‌كان ئاماژه بۆ پیاوێك ده‌كه‌ن كه ویستوویه‌تی پژمه‌كه‌ی بگرێته‌وه، بووه‌ته هۆی دڕاندنی قوڕگی و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و نه‌یتوانیوه هیچ قسه‌یه‌ك بكات و نه‌شیتوانیوه هیچ قووت بدات، چونكه ئه‌و شه‌پۆله هه‌وایه‌ی ده‌بوو له ڕێی پژمه‌وه بێته ده‌ر، بووه به كڵۆیه‌كی به‌هێز و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو سنگی و ماسولكه‌كانی ئازار داوه و كاتێك هیچ ده‌رچه‌یه‌كی نه‌بووه، قوڕگی كون كردووه.
به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه و چه‌ندان ڕووداوی تره‌وه، پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵكی كه نابێ هه‌رگیز ڕێ له پژمه بگرن، چونكه كۆمه‌ڵێ زیانی ته‌ندروستیی بكوژه به ڕیشاڵه خانه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌ده‌ن.
دكتۆر واندینگ یانگ له نه‌خۆشخانه‌ی لیستر له به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند، ڕاگرتنی پژمین له ڕێی گرتنی كونه لووته‌كان و ده‌مه‌وه، به جووڵه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ژمار ده‌كرێ.
زانایانی په‌یمانگه‌ی ماسیشوسیتسی ته‌كنه‌لۆجی ده‌ڵێن، له هه‌ر پژمینێكدا هه‌وا به خێرایی 320 كم/سه‌عات ده‌رده‌په‌ڕێ، واته به خێرایی ئۆتۆمبێلێكی فێراری و له ناو هه‌ناودا هه‌شت مه‌تر ده‌بڕێ تا دێته ده‌ره‌وه.