دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنرا

:: AM:11:29:01/12/2019 ‌
بەپێی خشتەی پشووەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق لەو مانگە دوو ڕۆژ پشوو هەیە بۆ فەرمانبەرانی كەرتی حكوومەت.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی كانوونی یەكەم، بەپێی بەدواداچوونێكی "وشە" لەو مانگەدا دوو ڕۆژ پشوو هەیە لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەوەیش دوو بۆنەی جیاوازە.

لە زانیارییەكان هاتووە، رۆژی‌ ئازادكردنی‌ خاكی‌ عێراق لە گرووپی‌ تیرۆریستی‌ داعش، كە رێككەوتی‌ 10ی‌ كانوونی‌ یەكەم دەكات ساڵانە دەكرێتە جەژنی‌ نیشتمانی‌ و پشووی‌ فەرمی لە عێراق تا ئێستە هەرێمی كوردستان هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە ئەو ڕۆژ دەكرێتە پشوو یان نا‌.

بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەر عیسا لە هەرێمی كوردستان و عێراق پشووە 
پشووی دووەم 25ـی كانوونی یەكەم بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەر عیسا لە هەرێمی كوردستان و عێراق پشووە و لە خشتەی پشووەكان ئاماژەی پێ كراوە.

ڕۆژی سێشەم دووی كانوونی دووەمی 2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مادەیەكی‌ نوێی‌ بۆ پڕۆژە یاسای‌ پشووە فەرمییەكان زیاد كرد و رۆژی‌ ئازادكردنی‌ خاكی‌ عێراق لە گرووپی‌ تیرۆریستی‌ داعش، كە رێككەوتی‌ 10ی‌ كانوونی‌ یەكەم دەكات ساڵانە دەكرێتە جەژنی‌ نیشتمانی‌ و پشووی‌ فەرمی‌.

دیاریكردنی ئەو پشووە لە كاتێكدایە، كە زۆر لە پشووەكانی پێوەند بە عێراق هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و هەرێمی كوردستان ساڵانە خۆی پشووەكانی دیاری دەكات.



وشە - رامیار جەواد