"لێبورده، به به‌ڵام داواى لێبوردن مه‌كه"ره‌نگه ئه‌م رسته‌یه بۆ هه‌ندێك كه‌س جێى سه‌رسوڕمان بێت، چۆن ده‌كرێت كه‌سێك لێبورده بێت به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا داواى لێبوردن نه‌كات! شاره‌زایانی بوارى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێن زۆر ئاسانه، ئه‌مه‌یش كاتێك ده‌بێت كه تۆ سنگت فراوان بێت، له هه‌ڵه‌ى خه‌ڵكى تر خۆش بیت و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆت هه‌وڵى ئه‌وه بده هه‌ڵه نه‌كه‌یت تا ناچارى بیت داواى لێبوردن بكه‌یت.
ماڵپه‌ڕى "ئه‌راجیك" كه ماڵپه‌ڕێكى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بییه بایه‌خ به بواره‌كانى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و لایه‌نى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى مرۆڤ ده‌دات، راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا باس له‌وه ده‌كات چۆن هه‌ڵه‌كانمان راست ده‌كه‌ینه‌وه بێ ئه‌وه‌ى بڵێین "ببووره".
له‌سه‌ره‌تاى بابه‌ته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌م دێڕه كراوه "شتێك مه‌كه كه ده‌زانى دواتر داواى لێبوردن ده‌كه‌یت". له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له‌سه‌ره‌تاوه فێرى ئه‌وه كراوین كه هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین "داواى لێبوردن" بكه‌ین، به‌ڵام كه گه‌وره ده‌بین هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌مه "رستیهكى جادوویى" نییه تا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو زۆرجار ده‌بێته نه‌ریتێك له‌لایه‌ن كه‌سانێك. له‌راپۆرته‌كه هاتووه "ئه‌وه‌ى له‌منداڵى فێربووین ئه‌وه‌یه كاتێك هه‌ڵه ده‌رهه‌ق به‌كه‌سێك ده‌كه‌ین بڵێین من داواى لێبوردن ده‌كه‌م، ئه‌مه گوزارشتێكى جادووییه چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌یه‌ك ده‌كات و به‌كه‌ڵكى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك دێت هه‌رچه‌نده گه‌وره بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشمان باوه‌ڕمان به هه‌ڵه‌ى خۆمان نه‌بێت ته‌نیا بۆ كۆتایى هێنان به كێشه‌كه ده‌رى ده‌بڕین، به‌ڵام كه گه‌وره بووین ده‌زانین ئه‌م رسته‌یه جادوویى نییه و هه‌ندێك هه‌ڵوێست هه‌یه ته‌نیا به وشه‌ى داواى لێبوردن ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو پێویستى به‌شێوازى تر هه‌یه".
به‌ر له‌وه‌ى باس له‌و شێوازانه بكه‌ین كه وامان لێ ده‌كات ناچار نه‌بین به داواى لێبوردن، ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین لێبورده‌یى كولتوورێكى گه‌وره‌یى مرۆڤاییهتییه مرۆڤ ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌ى خه‌ڵكانى تر لێبورده بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه زۆر گه‌وره نه‌بوو، له هه‌مان كاتیش خۆى له‌بر ئه‌وه‌ى داواى لێبوردن بكات ده‌بێت ددان به هه‌ڵه‌ى خۆى بنێت. دوو شت وا ده‌كات مرۆڤ هه‌میشه ناچارى داواى لێبوردن نه‌بێت یه‌كه‌میان: به‌رپرسیارێتى له گوفتار و ره‌فتار، دووه‌میان دداننان به هه‌ڵه‌كان و دووبارهنهكردنهوهیان.
هه‌وڵ بده هه‌ڵه نه‌كه‌یت تا ناچارى داواى لێبوردن نه‌بیت
له راپۆرته‌كه‌ى
"ئه‌راجیك" هاتووه زۆرجار مرۆڤ فێرى ئه‌وه بووه داواى لێبوردن بكات، به‌ڵام له ناخه‌وه هێشتا ددانى به هه‌ڵه‌كه‌ى نه‌ناوه، بۆیه ته‌نیا ده‌ربڕینى "داواى لێبوردن ده‌كه‌م" ماناى گیانى لێبورده‌یى و نیشاندانى ساكاریى ئه‌و كه‌سه ناگه‌ینێ، زۆرجار ئه‌و كه‌سانه له‌ناخه‌وه شانازى به هه‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ترسى كاردانه‌وه‌ى زیاتر به‌م كاره‌یان رێگرى له گه‌شه‌كردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ له تۆڵه‌ى هه‌ڵه‌كه‌یان زیانیان به‌ربكه‌وێت.
ئه‌گه‌ر ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه‌ین، ئه‌وا كه‌مترین جار ناچار ده‌بیت داواى لێبوردن بكه‌یت، له‌برى ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارت هاوسه‌نگتر ده‌بێت.
یه‌كه‌م: هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى
دواجار تۆ كه هه‌ڵه‌یه‌كت كردووه ده‌بێت بوێرییت هه‌بێت ددان به هه‌ڵه‌كه‌ت بنێیت و به‌رپرسیارێتى له ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت، داواى لێبوردن هیچ مانایه‌كى نییه ئه‌گه‌رهاتوو تۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ددانت بهههڵهكهت نه‌ناوه، چونكه دواتر له میانه‌ى ئاوازى ده‌نگت و شێوازى لێبوردنه‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت له داواى لێبوردنه‌كه درۆت كردووه.
پێویستت به‌وه نییه بڵێى "داواى لێبوردن ده‌كه‌م" به‌ڵكو باشتره ددان به هه‌ڵه‌كه‌ت بنێى و به‌رگه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ى بگریت.
دووه‌م: له‌به‌رانبه‌ر كه‌سانى تر پاساو بۆ خۆت مه‌هێنه‌وه
ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆشت پاساو بۆ هه‌ڵه‌كانت مه‌هێنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێى له بارودۆخێكى وه‌ها بووم، یان ئه‌و كاته پێموابوو كارێكى چاك دهكهمهم، ئه‌مه هه‌رگیز سوودى بۆت نییه، به‌ڵكو ده‌تخاته بارودۆخێكى زۆر خراپه‌وه.
بۆ نموونه تۆ له كاركردن له‌بیرت كردووه ئه‌ركێك ئه‌نجام بده‌یت و به‌شتى لاوه‌كى خه‌ریك بوویت، تۆ له‌وه‌یان هه‌ڵه‌یت، له‌برى ئه‌وه‌ى گله‌یى له‌خۆت بكه‌یت كه كاره‌كانت رێك نه‌خستووه، ئه‌وا گله‌یى له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت چونكه له كاتێكى دره‌نگ داواى كاره‌كه‌ى له تۆ كردووه یانیش هاوڕێیه‌كه‌ت بیرى تۆى نه‌خستووه‌ته‌وه.
سێیه‌م: تێگه‌یشتن له هه‌ست و سۆزى كه‌سانى تر
كاتێك ههڵهیهكهت له به‌رانبه‌ر كه‌سێكت كردووه، كاره‌كه‌ى تۆ ئازارێكى ده‌روونى به كه‌سه‌كه گه‌یاندووه، ئه‌مه وه‌ك هه‌ڵه‌ى كار نییه به ئاسانى به‌سه‌رت تێپه‌ڕێت، به‌ڵكو كاتى ده‌وێ تا ئه‌و كه‌سه ئاسایى ده‌بێته‌وه، بۆیه گرنگه له هه‌ست وسۆزى كه‌سانى تر تێبگه‌یت، ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ى بارودۆخهكانى ژیان ئه‌م خاڵه‌ت له‌به‌ر چاو بێت ئه‌وا هه‌ر بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌ى له‌م جۆره ناكه‌یت.
هه‌ندێك كه‌س داواى لێبوردن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له ئه‌نجامى كاره‌كانیان بپارێزن
چواره‌م : وه‌ك نه‌ریتێك سوپاس به‌كاربهێنه
له‌برى ئه‌وه‌ى خۆت بچووك نیشان بده‌یت و هه‌میشه داواى لێبوردن بكه‌یت ئه‌وا وشه‌ى "سوپاس" به‌كاربهێنه له رووداوه بچووكه‌كان، تا فێرى ئه‌وه بیت زۆر به‌ده‌گمه‌ن "داواى لێبوردن " بكه‌یت و پڕ به ماناكه‌ى ئه‌م وشه‌یه له‌كاتى خۆى به‌كاربهێنێ، نه‌وه‌ك بیكه‌ت به نه‌ریت هه‌میشه داواى لێبوردن بكه‌یت.
بۆ نموونه كاتێك هاوڕییهكت له كه‌شوهه‌وایه‌كى ناخۆش چاوه‌ڕوانت ده‌كات له‌برى ئه‌وه‌ى بڵێ "داواى لێبوردن ده‌كه‌م كه دواكه‌وتم، بڵێ سوپاس به‌م بارودۆخه چاوه‌ڕوانت كردم" یان" كاتێك براده‌رێكت قه‌رزى پێ دایت له‌برى ئه‌وه‌ى گله‌یى له به‌ختى خۆت بكه‌یت و داواى لێبوردن بكه‌یت، بڵى سوپاست بۆ هاوكارییه‌كه‌ت".
پێنجه‌م: چاره‌سه‌رێك پێشنیار بكه
كاتێك توڕه‌یى له‌نێوان تۆ و كه‌سانى تر روویداوه، هه‌ڵبه‌ته كێشه‌یه‌ك هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و تۆش ناچار نه‌بیت هه‌ست به ئازارى ده‌روونى بكه‌یت و داواى لێبوردن بكه‌یت، پێشنیارى گفتۆگۆ بكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه.
شه‌شه‌م : هه‌ندێك جار ده‌بێت داواى لێبوردن بكرێت
به‌ره‌چاوكردنى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له‌سه‌ره‌وه گوتران، ده‌كرێت داواى لێبوردن بكرێت، له هه‌ندێك حاڵه‌تى زۆر تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و خۆشه‌ویستى بێت و بۆ گێڕانه‌وه‌ى به‌هاى پێوه‌ندى بێت و هاوكار بێت له راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان، نه‌وه‌ك ته‌نیا وشه‌یه‌ك بێت بۆ راكردن له ئه‌نجامه‌كان.
ده‌بێت داواى لێبوردن له دڵه‌وه بێت و رێگریى بكات له دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان