سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتان له ساڵی 2020 خسته ڕوو و بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه وڵاتانی كه‌نداو زۆرترین گه‌شه‌ی ئابوورییان ده‌بێت، له نێو وڵاتانی كه‌نداویش سوڵتاننشینی عومان ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گه‌شه‌ی ئابووری گرتووه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی نوێ گه‌شه‌ی ئابووری سوڵتاننشینی عومان به ڕێژه‌ی 3.7% به‌رز ده‌بێته‌وه و كوێت به رێژه‌ی 3.1% و قه‌ته‌ڕ 2.8% و ئیمارات 2.5% ده‌بێت.
به‌ڵام سعوودیه كه به گه‌وره‌ترین ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی كه‌نداو داده‌نرێ، له خواره‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ئابوورییه‌كه‌ی گه‌شه ده‌كات و به ڕێژه‌ی 2.2% ده‌بێ و دوای ئه‌ویش شانشینی به‌حرێن دێت كه ئابووریه‌كه‌ی به ڕێژه‌ی 2.1% ڕوو له گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای گرژییه‌كانی كه‌نداو كه‌چی بۆ ساڵی داهاتوو گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاتانه ڕوو له به‌هێزبوون ده‌كات
گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی كه‌نداو له كاتێكدایه له‌مساڵ به‌هۆی گرژییه‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز و تێكشكاندنی چه‌ندان كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر و مه‌ترسی هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ئابووری وڵاتانی كه‌نداو كرد، به‌ڵام ئێسته گرژییه‌كان ڕوو له كه‌مبوونه‌وه‌ن و پێشبینی ده‌كرێ له ساڵی داهاتوویش به‌هه‌مانشێوه گرژییه‌كان ڕوو له نه‌مان بن و دووباره ده‌ست پێ نه‌كه‌نه‌وه.