ئازاد ئەسوەد "ژیانێكی رامبۆیانە" بڵاو دەكاتەوە

:: AM:08:55:02/12/2019 ‌

ئازاد ئەسوەد كە نەوەی حەفتاكانی شیعری كوردییە، دووەم دیوانی بەناوی "ژیانێكی رامبۆیانە" بڵاو كردەوە كە لە 13 شیعری نوێی كوردی پێكدێت.

ئەم كۆمەڵە شیعرەی شاعیر لەسەر ئەركی خۆی چاپ كراوە، لەلایەن دەزگەی رۆشنبیریی جەمال عیرفان لە سلێمانی سەرپەرشتیی دیزاین و بەرگی كراوە و لە چاپخانەی "تاران" بە تیراژی هەزار دانە هاتووەتە چاپكردن و ئەزموونێكی نوێی ئەو شاعیرەیە.
ئازاد ئەحمەد ئەسوەد لە 1960 لە كەركووك لە دایك بووە و لە ناوەندی نەوەتەكانەوە شیعر بڵاو دەكاتەوە، یەكەم دیوانی بەناوی "بۆنی ئەم خاكەت لێ دێ" لە 1989 هاتووەتە چاپكردن.
ژیانێكی رامبۆیانە دووەم دیوانی نووسەرە

"ژیانێكی رامبۆیانە" دووەم دیوانی نووسەرە، بە ئەزموونێكی نوێترەوە شیعرەكانی دەخاتە بەرچاوی خوێنەر. 

ئەو شاعیرە دەیان شیعری لە عەرەبی و توركییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و زۆرینەیانی بڵاو كردووەتەوە. ئێستە ئازاد لە بەریتانیا نیشتەجێیە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د