په‌ریا كچه مۆدێلێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی كه‌مه ده‌ستی به كاری مۆدێل كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناسراوه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌واداری زۆره. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا جیاواز له هه‌موو مۆدێله‌كانی تر رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئاماده‌یه نمایشی جلی ژێره‌وه‌ش بكات و له فیلم یاخۆ درامایش هه‌ر رۆڵێكی پێ بده‌ن، به‌گوته‌ی خۆی "ده‌یگێڕی".
په‌ریا كێیه و له كه‌یه‌وه ده‌ستت به كاری مۆدێل كردووه؟
خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌م و ئێسته له باشووری كوردستان ده‌ژیم، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به فه‌رمی هاتوومه‌ته بواری مۆدێله‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتریش له ئێران كاری مۆدێلم كردبوو، به‌ڵام كه هاتمه باشووری كوردستان، به فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر ده‌ستم به‌و كاره كرد.
حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك مۆدێلێكی جیهانیی به‌ناوبانگ كار بكه‌م
خه‌ون و ئامانجت له ڕێی كاری مۆدێله‌وه چییه؟
خه‌ون و ئامانجم ئه‌وه‌یه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو و ناسراو بم و زیاتر به دوای مۆدێل بچم و كاتی زیاتریشی بۆ دابنێم، بۆ داهاتوودا حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك مۆدێلێكی جیهانیی به‌ناوبانگ كار بكه‌م و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خۆم بخه‌مه ڕوو.
جگه له مۆدێل، ڕۆژانه به چ كارێكی تره‌وه سه‌رقاڵی؟
جگه له‌وه‌ی كاری مۆدێل ده‌كه‌م، ڕۆژانه به كاری جوانكاری ژنانه‌وه سه‌رقاڵم و له ئارایشتگه كار ده‌كه‌م، هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ وه‌رزش زۆره و دوای ته‌واوبوونم له‌سه‌ر كار، له هۆڵه‌كانی وه‌رزش و له‌شجوانی ڕاهێنان ده‌كه‌م.
تا ئێسته هه‌وڵت داوه بچیته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌وێ كاری مۆدێل بكه‌یت؟
نه‌خێر هه‌وڵم نه‌داوه، به‌ڵام زۆر حه‌زیش ده‌كه‌م ڕۆژێك بێ ئه‌و خه‌ونه‌م بێته دی و له‌وێ ده‌ست پێ بكه‌م و ناوبانگیش بۆ خۆم دروست بكه‌م.
ئه‌گه‌ر چووی بۆ ئه‌وروپا و له‌وێش وه‌ك كچه مۆدێلێكی كورد به‌ناوبانگ بووی، ئایا ئاماده‌ی نمایش بۆ هه‌موو جۆره جلوبه‌رگێك بكه‌ی؟
بێگومان به‌شداری هه‌موو جۆره نمایشێكی جلوبه‌رگ ده‌كه‌م و ئاماده‌م هه‌موو جۆرێكیش له‌به‌ر بكه‌م، ته‌نانه‌ت جلی ژێره‌وه‌ش، واته به‌لای منه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر به‌شێكی جه‌سته‌م ڕووت بێت یان نمیچه‌ڕووت و به‌ده‌ره‌وه بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه كاری مۆدێل ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ش پیشه‌ی هه‌ر كه‌سێكه كه خۆی به مۆدێل ده‌زانێت.
به‌لای تۆوه چ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به مۆدێلیست ده‌زانن؟
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به مۆدێلیست ده‌زانن، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌مووان مۆدێلیستی ڕاسته‌قینه بن، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری مۆدێل ده‌كه‌ن، پێویسته باڵایان به‌رز بێت و كێشیان زۆر نه‌بێت، واته له‌شیان گونجاو بێت. هاوكات ڕووخسار و ده‌موچاویان قه‌ڵه‌و نه‌بێت، میكیاجیش زۆر گرنگ نییه.
له پاڵ كاری مۆدێل، ئاماده‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر كاری نواندن بكه‌یت؟
زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌كته‌ر بۆ فیلم و دراما نواندن بكه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر له هه‌ر بوارێك ڕۆڵم پێ بدات قبووڵی ده‌كه‌م، ڕه‌نگه زۆر له ژنانی ئه‌كته‌ر تا ئێسته‌یش له كوردستان قبووڵی ئه‌وه نه‌كه‌ن هه‌ندێك ڕۆڵ ببینن، چونكه ده‌ستبردن بۆ هه‌ندێك كاری نواندن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تا ئێسته قبووڵكراو نییه، به‌ڵام من ئاماده‌م ئه‌م جۆره ڕۆڵانه ببینم، به‌و مه‌رجه‌ی گوزارشت له سیناریۆی فیلمه‌كه یاخۆ دراماكه بكات، نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی تر.
چ پڕۆژه‌یه‌كت له خه‌یاڵدایه ئه‌نجامی بده‌یت؟
پڕۆژه و بیرۆكه‌ی زۆرباشم هه‌یه، به‌ڵام ئێسته نامه‌وێ باسیان بكه‌م و له ئاینده‌دا كه كاتی هات، ئاشكرای ده‌كه‌م.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال