نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له گرنگیی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌یشتن و بنیاتنانی متمانه له‌نێوان لایه‌ن و پێكهاته كوردستانییه‌كان له سووریا كرده‌وه.
دۆخی سووریا و ئاماده‌یی و رۆڵ و كاریگه‌ریی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) به سه‌رۆكایه‌تیی سعوود مه‌لا سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه، دوایین پێشهاته‌كان و دۆخی سووریا و ئاماده‌یی و رۆڵ و كاریگه‌ریی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرد.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردوولا دووپاتیان له پێویستیی ته‌بایی و یه‌كترقبووڵكردن له نێوان پێكهاته و لایه‌نه‌كان له سووریا و كاركردن له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری كرده‌وه، نیگه‌رانیی خۆیشیان له هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و كار و ڕه‌فتاری چه‌كدارانی توندڕه‌وی ئۆپۆزسیۆنی سووریا نیشان دا.