سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سواره ئاغاحه‌مه‌ئه‌مین ئاغای زێ كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی سواره ئاغای زێ كردووه و ڕای گه‌یاندووه، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ماپار ئه‌حمه‌د نایب)ـی دایكتان و هاوژینی (حه‌مه ئه‌مین ئاغای زێ)ـمان پێ گه‌ییشت.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و خانه‌واده تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و هه‌موو خزم و كه‌سوكار و ئاشنایانتان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
هه‌روه‌ك له كۆتاییدا ده‌ڵێت، له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت.