وێستگه‌ی گۆڕینی پاشماوه‌كانی ته‌والێت بۆ په‌یینی كیمیایی له دهۆك به ناونیشانی "ئاوی گران" دانرا، ئه‌ویش گۆرینه‌وه‌ی ئاوی قورس و ته‌والێته‌كان بۆ ماده‌یه‌كی تر به‌ناوی "كومبووس" كه بۆ كشتوكاڵ وه‌ك په‌ین به‌كارده‌هێندرێت.
دیار سادق به‌رواری ماسته‌ر له كارگێریی پاشماوه‌كان و سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ئاوی قورس یان ئاوی ته‌والێت له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك له‌ناو ژینگه ده‌رێژرێت و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه و هاوكات هیچ سوودێكی لێ وه‌رناگیرێت، بۆیه له‌مه‌ودوا سوود له ئاوی قورس وه‌رده‌گرین و وه‌ك په‌ین به‌كاریده‌هێنن بۆ كشتوكاڵ.
پرۆژه‌كه له شاره‌دێی فه‌یدیی سه‌ر به شارۆكه‌ی سێمێڵ دروست كراوه
زیاتر گوتی، پڕۆژه‌كه له شاره‌دێی فه‌یدیی سه‌ر به شارۆكه‌ی سێمێڵ دروست كراوه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێكخراوی "ACTED و GIZ" به بری 500 ملیۆن دۆلار پشتیوانی لێ ده‌كرێت، دوای ئه‌وه ئاوی قورس له‌ناو ماڵان كۆ ده‌كرێته‌وه له‌و پرۆژه‌یه‌دا خاڵی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، پرۆژه‌كه به چه‌ندان قۆناغ تێپه‌رده‌بێت و له كۆتادا ده‌بێته ماده‌یه‌ك به‌ناوی "كومبوس" كه جۆرێكه له په‌ین و بۆ كشتوكاڵ به‌كارده‌هێنڕێت و له كوردستان و پارێزگای دهۆك ئه‌و پڕۆژه‌یه پێشتر بوونی نه‌بووه و داهاتێكی باش بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و كشتوكاڵ به‌هێز ده‌كات.
پێشتر ئاوی قورس ده‌چووه ناو زه‌وی و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ژینگه و ئاوی ژێرزه‌وی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش هیچ داهاتێك بۆ حكوومه‌ت نه‌ده‌گه‌ڕاییه‌وه، چونكه سوودی لێ وه‌رنه‌ده‌گیرا، به‌ڵام ئێسته له‌ڕێی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه ده‌توانین بۆ بواری كوشتوكاڵ سوودی لێ ببینین.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری