ئه‌مڕۆ ڕۆژی نێوده‌وڵه‌تیی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تییه و له سه‌رانسه‌ری دنیا كار ده‌كرێت بۆ نه‌ھێشتنی كۆیلایه‌تی و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی مرۆڤ بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی مافی مرۆڤی كوردستان گه‌نجانی ئێسته له پێناو هه‌لی كاردا وه‌ك كۆیله كاریان پێده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، سابیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سه‌رانسه‌ری دنیا كۆیلایه‌تی بوونی هه‌یه، هه‌ر له توندوتیژی به‌رانبه‌ر به مرۆڤه‌كان و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و به‌كه‌م سه‌یركردنی مرۆڤ و جیاكاری، نابه‌رانبه‌ری دروستكردووه و بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی، ھه‌رچه‌نده مرۆڤایه‌تی قۆناغێكی باشی بڕی له بواری ئاشنابوونی كۆمه‌ڵگه به مافه‌كانی مرۆڤ و پرۆسه‌ی دیموكراسی.
له هه‌ندێك شوێن خاوه‌نكار وه‌ك كۆیله له گه‌نجان ده‌ڕوانێت
ڕوونیشی كرده‌وه كه دروستبوونی ته‌نگژه‌ی دارایی و كه‌میی هه‌لی كار وای كردووه كه گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی كاریان ده‌ستبكه‌وێت له ھه‌ندێك له مۆڵه‌كاندا ئه‌ركێكی قورسیان پێ ده‌كرێت و مافێكی كه‌میان ده‌درێتێ، به چه‌ندان سه‌عات به پێوه ده‌بێت بوه‌ستن و به هه‌ر دانیشتنێك مووچه‌یان لێ ده‌بڕدرێت كه ئه‌وانه‌ش ده‌چنه چوارچێوه‌ی كۆیلایه‌تی و خاوه‌نكار وه‌ك كۆیله له‌و گه‌نجانه ده‌ڕوانێت، له دنیای سه‌رمایه‌داریدا ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ھه‌یه.
"دژی هه‌موو پێشێلكاریه‌كین كه به‌رانبه‌ر به توێژی گه‌نجان و مرۆڤ ده‌كرێت، پارێزگاری له كه‌سایه‌تی و هه‌ست و گه‌وره‌یی مرۆڤ بگیرێت، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت له خه‌می ئه‌وه ده‌بێت و كارێك بكات كه هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت تا گه‌نجان ناچاری به‌رده‌رگای بازرگانێك نه‌بنه‌وه كه پێشێلی مافی مرۆڤ بكه‌ن، پارێزگاری له شكۆی تاكه‌كان بكات" سابیر عه‌بدوڵا وای گوت.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د