ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له‌میانه‌ی گه‌شتكردنی له ویلایه‌تی فلۆریدا بۆ مه‌یامی له نێو فڕۆكه خۆی وه‌ك نه‌خۆش پێشان دا و ئاڵۆزییه‌كی زۆری له نێو فڕۆكه‌كه دروست كرد، ئامانجی ئه‌وه بوو كه تیمی فڕۆكه‌وانه‌كان بیبه‌نه سه‌ر كورسی بزنس و به ئیسراحه‌ت دابنیشێت، به‌ڵام فڕۆكه‌وانه‌كان بڕیاریان دا بنیشنه‌وه و ژیانی ژنه‌كه ڕزگار بكه‌ن.
ئه‌و ڕووداوه له گه‌شتی ژماره 3508ی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌ریكا ئیگل ڕووی داوه و ژنه‌كه وا خۆی پێشان داوه كه به قوورسی هه‌ناسه ده‌دات و له‌سه‌ره مه‌رگدایه و ئه‌و كاره‌یشی ته‌نیا بۆ ئه‌وه كردووه كه بچێته سه‌ر كورسی بزنس دابنیشێت، به‌ڵام دواجار تیمی فڕۆكه‌وانه‌كان حاڵه‌تی باری له‌ناكاویان ڕاگه‌یاندووه و له فڕۆكه‌خانه‌ی بنساكۆلا نیشتوونه‌ته‌وه.
ژنه‌كه گاڵته‌ی كردووه و تیمی فڕۆكه‌وانیش به ڕژدی وه‌ریانگرتووه
تیمی پزیشكی فریاكه‌وتن له چاوه‌ڕوانی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بوون، كاتێكیش فڕۆكه‌كه دابه‌زی و ژنه‌كه‌یان پشكنینی ده‌ركه‌وت هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه و به ئه‌نقه‌ست ئه‌م كاره‌ی كردووه، ئه‌ویش دانی به‌وه‌دا نا، كه ویستوویه‌تی به‌م كاره تیمی فڕۆكه‌وانی بیگوازنه‌وه بۆ شوێنی بزنس و له‌وێ دابنیشێت.
ژنه‌كه به تۆمه‌تی نه‌خۆشی ده‌روونی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به گوێره‌ی یاسای ویلایه‌تی فلۆریدا ماوه‌ی 72 سه‌عات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی گوازرایه‌وه و پزیشكانی ده‌روونی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرد و پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێ كه نه‌خۆشی ده‌روونی نییه و هه‌ر بۆ گاڵته و دانیشتن له شوێنێكی باشتر ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی دروست كردبێ، له‌لایه‌ن كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.