ژنێكی ئه‌مه‌ریكی دوای چه‌ند مانگێگ مانه‌وه به بێهۆشی و كه‌وتنه حاڵه‌تی "غه‌یبووبه" دواجار به‌هۆی پرخه‌ی كچه بچووكه‌كه‌ی هاته‌وه هۆشخۆی و ژیانی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌و ژنه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌رژه‌نتینییه و ناوی
ماریا لاورا ڤێریرایه و ته‌مه‌نی 42 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی دز هێرشیان كرده سه‌ری و په‌لاماریان دا، ئه‌و سه‌ری به‌ر زه‌وی كه‌وتووه و به‌هۆی ئه‌و زه‌بره‌ی به‌ر مێشكی كه‌وتووه، تووشی حاڵه‌تی بێهۆشی بووه و پزیشكان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان دا تا هۆشیار و به ئاگای بهێننه‌وه، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو، بۆیه بێهیوابوون و له‌و بڕوایه‌دابوون كه گیان له ده‌ست ده‌دات.
چه‌ند مانگێك بێ هۆش مایه‌وه و پزیشكان گوتیان ده‌مرێ و پرخه‌ی خه‌وی كچه‌كه‌ی ژیانی پێ به‌خشیه‌وه
پزیشكان خانه‌واده‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه، كه ژنه‌كه به‌م زووانه گیان له ده‌ست ده‌دات و ڕێنوێنیشیان كردن كه ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ببه‌خشن بۆ نه‌خۆشانی تر، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كچه‌كه بچووكه‌كه‌یان سه‌ردانی ده‌كرد، كچه‌كه‌ی به به‌رده‌وامی ده‌گریا و له باوه‌شی ده‌مایه‌وه و وه‌ك منداڵێكی سه‌رده‌می زۆر بچووكی، چۆن شیری مه‌مكی دایكی ده‌مژێ، ئه‌میش هه‌مان كاری ده‌كرد، پزیشكان ده‌لێن، ئه‌م كارانه‌ی كچه بچووكه‌كه‌ی كردوویه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشكی دایكی هه‌بووه.
دواجار ژنه‌كه له بێ ئاگایی به‌هۆی پرخه‌ی كچه‌كه بچووكه‌كه‌ی كه له باوه‌شی خه‌وی لێكه‌وتووه كۆتایی پێ دێ و به ئاگا دێته‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌رجه‌م پزیشكانی تووشی شۆك كردووه، چونكه هه‌موو پێشكه‌وتنه پزیشكیه‌كان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه چیتر ئه‌و ئافره‌ته له ژیان نامێنێت.